ترشانی گەدە، یەکێکە لە نەخۆشیە باوەکانی گەدە و بەھۆی کۆمەڵێک ھۆکارەوە ڕوودەدات، بەڵام ھۆکاری سەرەکی بەرزبوونەوەی ئاستی ترشی گەدەیە لەنێو ئەنزیمەکاندا، کە بریتیە لە ترشی ھایدرۆکرۆلیک.

 

چۆن ڕێگا لە ترشانی گەدەت دەگریت:

 

خواردنەوەی ئاوی زۆر، بەڵام بەلایەنی کەمەوە ١-٢ کاتژمێر پاش نان خواردن لەھەر ژەمێکدا، چونکە ئاو یەکسانی ڕێژەی ترشی گەدە دەپارێزێت.

دوورکەوتنەوە لەھەموو ئەو خۆراکانەی دەبێتە ھۆکارێک بۆ ترشانی گەدە، وەک قاوە و کھول و خواردنی سورەوەکراو، چونکە ھۆکاری سەرەکیە بۆ ترشانی گەدە بەتایبەت ئەوانەی گەدەیان زۆر ھەستیارە.

واز لە جگەرەکێشان بھێنە، چونکە ئاستی ترشیەکانی گەدە زیاد دەکات، لەھەمانکاتدا ماسولکەکان دادەمرکێنێتەوە.

 

توێژینەوەکان جەخت لەوەدەکەنەوە کە خواردنی شەکر و شیرینیەکان دەبێتەھۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ترشی گەدە، ھەربۆیە باشترە کەمی بکەیتەوە.

قەڵەوەکان و ئەو کەسانەی کێشیان زیاتر لە کەسانی سروشتی سێ ھێندە زیاتر لەوانی دیکە ئەگەری تووشبوونیان بە ترشاندنی گەدە ھەیە، ئەمەش ھۆشداریە بۆ ئەوەی ھەمیشە ئاگاداری کێشی لەشت بیت.

 

جوینی بنێشت ھۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی ترشانی گەدە بەتایبەت ئەگەر بەتامی نەعنا بێت.

وازھێنان لە دڵەڕاوکێ، چونکە دەبێتەھۆی گۆڕین لە ئاستی ھۆڕمۆنەکان لە لەشدا و دواجار سەرچاوەیەکە بۆ ترشانی گەدە.

دابەشکردنی ژەمە خۆراکیەکانت بەشێوەیەکی یەکسان و بڕی پێویست.

 

سه‌رچاوه‌:  خەندان لایف