حەیدەر عەبادی ڕایدەگەیەنێت دەستیانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتێک لە ھەرێم، و وەزارەتی دارایی حکومەتەکەی ڕاسپاردووە سەردانی ھەرێم بکەن.

ماوەیەکە حکومەتی ناوەندی عێراق دەڵێت مووچەی فەرمانبەرانی حکومەتی ھەرێم دابەشدەکات، و ڕنیدەکاتەوە بەڵام دەبێت ووردبینی لە لیستی ناوی فەرمانبەراندا بکرێت.

حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، دوێنێ لە میانی کۆنگرەی رۆژنامەوانی ھەفتانەی خۆیدا ڕایگەیاند” دەستمانکردووە بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاو لە ھەرێمی کوردستان، ھەروەھا دەستمان کردووە بە وردبینی بۆ مووچەی وەزارەتی پەروەردە، و تەندروستی ھەرێم.”

ڕونیشیکردەوە کە کە وەزارەتی دارایی حکومەتەکەی ڕاسپاردووە سەردانی ھەرێم بکەن بۆ ووردبینی کردن لە مووچەی ھەموو فەرمانبەرانی ھەرێم.

جەختیشیکردەوە ” پارەی گەنمی جوتیارانی ھەموو عێراقمان خەرجکردووە، بەجوتیارانی ھەرێمیشەوە لە پارێزگاکانی ھەولێر، و سلێمانی، و دھۆک.”

 

سه‌رچاوه‌: خەندان- ئاکام محمەد