پەرلەمانی کوردستان بەیاسا حکومەتی ھەرێم ناچار بەدانەوەی قەرزی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران دەکات و پەرلەمانتارێکی لیژنەی یاسایش وردەکاری ھەنگاوەکەی پەرلەمان ئاشکرادەکات، ڕاشیدەگەیەنێت، “تەنھا دیاریکردنی پەیڕەوێک بۆ دانەوەی قەرزەکە ماوەو ئەویش بەمزوانە دیاریدەکرێت”.

به‌پێی هه‌واڵی مامه‌ڵه‌ به‌گێڕانه‌وه‌ له‌تۆڕی هه‌واڵی سلێمانییه‌وه‌، تەلار لەتیف پەرلەمانتاری یەکێتیی لەلیژنەی یاسایی پەرلەمانی کوردستان،  ڕاگەیاندووه‌، “لەپڕۆژەیاساکەی حکومەت مادەیەکمان بەناوی ژمارە ١٥ زیادکردوە، بۆئەوەی دڵنیاییەک بدەینە فەرمانبەران بۆ دانەوەی قەرزی پاشەکەوتی موچەکانیان، ئەویش لەڕێگەی کردنەوەی حسابێکی بانکیەوە کە حکومەت ناچاربکرێت بەدانەوەی کۆی قەرزەکان”.

 

بەوتەی تەلار لەتیف، “بەیاسا گرەنتی وەرگیراوە موچە پاشەکەوتکراوەکان بدرێنەوە، لەڕێگەی پەیڕەوێکەوە حکومەت خۆی شێوازی دانەوەکەی دیاریدەکات و بەمزوانەش پەیڕەوەکە دیاریدەکرێت”.

 

ئەو پەرلەمانتارە جەختدەکاتەوە لەسەرئەوەی، ھیچ فەرمابنەرێک موچەی پاشەکەوتەکەی نافەوتێت کە سێ ساڵە لێی پاشەکەوت دەکرێت و ھیچ کاتێکیش حکومەت ناتوانێت خۆی لێ بێبەری بکات و نەیداتەوە، دەشڵێت:”بەیاسا حکومەت ناچارکراوە بەدانەوەی ئەو قەرزانە، بەگوێرەی یاساکەش ھەر فەرمانبەرێک بۆی ھەیە داوای بکاتەوە”.