خەندان-ئاكام محەمەد

میدیاكانی توركیا بڵاویانكردەوە، ساڵح موسلیم، هاوسەرۆكی پێشووی پەیەدە لە پڕاگی پایتەختی چیك دەستگیركرا.

بەپێی حوڕیەتی توركی، وەزارەتی ناوخۆی توركیا لەماوەی چەند مانگی رابردوودا، 44 كەسی بۆ لیستی سوور-ی پۆلیسی ئینتەرپوڵ و 26 كەسی بۆ لیستی شین و 34 كەسی دیكەی بۆ لیستی سەوز و 37 كەسی بۆ لیستی پڕتەقاڵی پۆلیسی ئینتەرپوڵ ناردووە.

هەروەها ئاماژەی بەوەشكردووە، 89 كەسی بۆ لیستی رەساسی پۆلیسی ئینتەرپوڵ رەوانە كردووە.

بەپێی حوڕیەت، ساڵح موسلیم لە لیستی سووردا بووەو بڕی چوار ملیۆن لیرەی توركی تەرخانكردووە وەكو خەڵات بۆ ئەو كەسەی موسلیم دەستگیربكات.

 

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان