ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه ڕایگه‌یاند، پاش ئه‌وه‌ی یاسای قه‌رزكردن له‌م هه‌فته‌یه‌دا ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت، هه‌فته‌ی داهاتو موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابه‌شده‌كرێت.
محاسن حه‌مدون ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، لیژنه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری دارایی و پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی و وه‌زیری پلاندانان كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجامداوه، ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتو یاسای قه‌رزكردن ده‌نگی له‌سه‌ر ده‌درێت و په‌سه‌ند ده‌كرێت.
وتیشی، “له‌گه‌ڵ په‌سه‌ندكردنی پرۆژیاسای قه‌رز، هه‌فته‌ی داهاتو ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵی فه‌رمانبه‌رانی عێراق ده‌كرێت”.
تا ئێستا موچه‌ی مانگی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق و موچه‌ی مانگی (ئایار/ 5)ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان دابه‌ش نه‌كراوه، هیچ واده‌یه‌كیش بۆ ئه‌و مه‌به‌سته دیارینه‌كراوه.
حكومه‌تی عێراق له‌رێگه‌ی پرۆژهیاسایهكهوه، داوای له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كردوه، ده‌سه‌ڵاتیان پێ بده‌ن بۆئه‌وه‌ی بتوانن قه‌رز بكه‌ن و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دابین بكه‌ن، هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕوانه، دوای قهرزركردنی به‌غدا، بڕی 320 ملیار دیناری بۆ ره‌وانه بكرێت تا موچه دابه‌ش بكات.
ژێدەر: خەندان