زیپکە ( Acne )

هۆکارەکانی درووستبونی زیپکە:-

بە گشتی چوار هۆکار و فاکتەری سەرەکی هەیە ئەوانیش بریتین لە :-

– زۆر بەرهەمهێنانی چەوری لەلایەن چەوریە ڕژێنەکانەوە.

– قەپاتبونی خانەکانی سەلکی موو پاشان مردنی خانەکان.- بەکتریا.

– زیاد لە پێویست چالاکی هۆرمۆنی ئەندرۆجینەکان. هەندێ جۆری زیپکە پەڵەیەکی بەرزبوەوەی سور دروستدەکات کە لوتکەکەی سپییە و دروستدەبێت کاتێک خانەکانی سەلکی موو دەگیرێت و بلۆک دەبێت و توشی هەوکردن بە بەکتریا دەبێت .

ئەو هۆکارانەی کە مەترسیدارن بۆ دروستبونی زیپکە:

– هۆرمۆن :- هۆرمۆنی ئەندرۆجینەکان دەردانی زیاددەکات لەماوەی قۆناغی هەرزەکاری لە کوڕان و کچانیشدا ، ئەمەش دەبێتە هۆی گەورەبوونی چەوریە ڕژێنەکان و زیاد دەردانی چەوری. هەروەها گۆڕانکاری هۆرمۆنات لەماوەی قۆناغی سکپڕی لە ئافرەتاندا و بەکارهێنانی حەبی مەنع دەبێتە هۆی دروستبونی زیپکە ، هەروەها کەمی بڕی ئەندرۆجین لە سوڕی خوێندا لە ئافرەتاندا زیپکە دروستدەکات.

– دەرمان :- بەکارهێنانی هەندێک جۆری دەرمان دەبنە هۆی دروستبونی زیپکە وەک گروپی Corticosteroids و تێستێسترۆن….

– خۆراک:- شیری چەوری لێگیراو و خۆراکی دەوڵەمەند بە کاربۆهیدرایت وەک نان و چیپس ئەمانە زیپکە دروستدەکەن ، هەروەها چۆکولاتە مەترسی دروستبونی زیپکە زیاددەکات.

– سترێس :- سترێس و پەستانی دەروونی هۆکارێکی دیکەیە بۆ دروستبونی زیپکە.ئەو هۆکارانەی کە مەترسی زیاتر دروستدەکەن بۆ دروستبونی زیپکە :-

– تەمەن:- ئەگەرچی زیپکە لە هەر تەمەنێکدا ئەگەری دروستبونی هەیە ، بەڵام لە تەمەنی هەرزەکاریدا (13-19) ساڵی زیاترە.

– گۆڕانکاری هۆرمۆنی – بۆماوەیی:- ئەگەر لە خێزانەکەتدا دایک و باوک یان هەر کەسێکی دیکەی خێزانەکەت زیپکە تێیاندا دروستبوبێت ئەوا لە منداڵەکانیشدا ئەگەری دروستبونی زیاترە.

– بەرکەوتن بە ماددەی چەور یان چەورکراو :- بەکارهێنانی هەندێ کرێم یان شامپۆی چەور یان ئیشکردن لە ژینگەی چەور وەک مطبخ هۆکارێکی دیکەیە….

سەبەتەی کڕین

close