ململانێى نێوان ئه‌ردۆغان و ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو به‌رده‌وامه و دواجار ئیمام ئۆغڵو كۆمه‌كى دارایى له‌سه‌ر شه‌ش رێكخراو ده‌بڕێت كه یه‌كێكیان له‌لایه‌ن ئیسراى كچى ئه‌ردۆغانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
به‌گوێره‌ى راپۆرتێك كه له رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاو كراوه‌ته‌وه، ململانێى نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆك كۆمار و ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵوى سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیستانبۆڵ به‌رده‌وامه و دواجار ئیمام ئۆغڵو كۆمه‌كى دارایى له‌سه‌ر شه‌ش رێكخراو بڕێوه، كه له‌لایه‌ن كه‌سانى نزیك له ئه‌ردۆغان به‌ڕێوه‌ده‌برێن.
” سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیستانبۆڵ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كراوه له دژى ئه‌ردۆغان راده‌گه‌ینێ، “ناونیشانى ئه‌و راپۆرته‌یه كه ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ى ئاب، له رۆژنامهىشهرق ئه‌وسه‌ت بڵاوكراوه‌ته‌وه. له راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات وێراى ئه‌وه‌ى به فه‌رمى ئه‌كره‌م ئیمامئۆغڵو دواى دووجار هه‌ڵبژاردن له شاره‌كه، ده‌رچووه و ماوه‌یه‌كه ده‌ست به‌كاره. كه‌چى ململانێى نێوان ئه‌و و سه‌رۆك ئه‌ردۆغان به‌رده‌وامه.
یه‌كێك له‌و بڕیارانه‌ى كه سه‌رۆكى شاره‌وانى ئیستانبوڵ له دژى سه‌رۆكى ئاكپارتى داویه‌تى ئه‌وه‌یه، گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ شه‌ش رێكخراو هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، ئه‌و رێكخراوانه پێشتر له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه پاره‌یان پێ ده‌درا و له‌لایه‌ن كه‌سانى نزیك له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان و ئاكپارتییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێن.
رێكخراوه‌كانیش بریتین له رێكخراوى “ئه‌نساڕ” “خزمه‌تى گه‌نجان و فێركردن”، رێكخراوى ” عه‌زیز مه‌حموود خودایى” و دامه‌زراوه‌ى “گه‌نجانى توركیا” و “خانه‌ى هونه‌ر” رێكخراوى “خه‌واجه ئه‌حمه‌د یهسویى”.
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو ده‌ڵێ سه‌رۆكایه‌تى پێشووى شاره‌وانى نزیكه‌ى 357 ملیۆن لیره‌ى به‌و رێكخراوانه داوه كه ده‌كاته 61 ملیۆن دۆلار.
دواى ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ئیستانبوڵ چه‌ند زانیارییه‌كى له باره‌ى شه‌ش رێكخراوه‌كه بڵاو كردووه‌ته‌وه، له‌وانه رێكخراوى “خزمه‌تى گه‌نجان و فێركردن له ساڵى 1996 له لایه‌ن ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان خۆیه‌وه دانراوه، ئێسته ئیسراى كچى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى جێبه‌جێكردنى رێكخراوه‌كه‌یه. ئه‌و رێكخراوه زۆرترین پاره‌ى له‌لایه‌ن شاره‌وانییه‌وه پێ دراوه كه بڕه‌كه‌ى 232 ملیۆن لیره‌یه، دواى ئه‌و رێكخراوى گه‌نجانى توركیا دێت بیلال كه كوڕى ئه‌ردۆغانه پۆستى راوێژكارى ئه‌و رێكخراوه‌ى هه‌یه. ئه‌م رێكخراوه‌یش 76 ملیۆن لیره‌ى پێ دراوه. دواتر رێكخراوى ئه‌نسار دێت 30 ملیۆن لیره‌ى پێ دراوه و لهدوێ ئه‌و 11 ملیۆن لیره به رێكخراوى عه‌زیز مه‌حموود دراوه و دواجاریش رێكخراوى خه‌واجه ئه‌حمه‌د چوار ملیۆرن لیره‌ى پێ دراوه.
پێشتریش ئه‌و زانیارییانه له‌لایه‌ن میدیاكانى توركیا هه‌بووه، به‌ڵام به‌هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌وانییه‌كان له ده‌ست ئاكپارتى خۆی بوون، ئه‌وا نه‌ده‌توانرا بڕیاریان له‌سه‌ر بدرێـت و ئێسته به‌هۆى ئه‌وه‌ى شاره‌وانییه‌كان كه‌وتوونه‌ته ده‌ست ئۆپۆزسیۆن به تایبه‌تى ئه‌نكه‌ره و ئیستانبوڵ بۆیه چاوه‌ڕوانى بڕیارى له‌م شێوه‌یه ده‌كرێت.
له راپۆرتى ساڵانه‌ى ئه‌نجوومه‌نى كاروبارى ستراتیجى و بودجه‌ى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار هاتووه كه له مانگى ته‌مووزى 2018 بڵاو كراوه‌ته‌وه، له توركیا 818 ملیۆن لیره “140 ملیۆن دۆلار” له گه‌نجینه‌ى ده‌وڵه‌ت بۆ رێكخراو و دامه‌زراوه‌كان ده‌ڕوات و زۆربه‌شیان سه‌ر به كه‌سانى نزیك له ئه‌ردۆغانن.
میدیاكانى توركیا باس له‌وه ده‌كه‌ن، دواى گۆڕینى سیستمى فڕهمانڕهوایى توركیا بۆ سیستمى سه‌رۆكایه‌تى، بارودۆخه‌كه به‌رده‌وام بووه و پاره‌یه‌كى زۆر له بودجه‌ى گشتى توركیا بۆ ئه‌و رێكخراو و كۆمه‌ڵانه ده‌ڕوات گوایه له‌بوارى مرۆڤى و خێرخوازى كار ده‌كه‌ن.
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو پێشتر چه‌ندان جار باسى له‌وه كردووه له‌و ماوه‌یه‌ى سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ئیستانبوڵ به‌ده‌ست ئاكپارتییه‌وه بووه، پاره‌یه‌كى زه‌به‌لاح بۆ رێكخراو و دامه‌زراوه خێرخوازییه‌كان ره‌وانه كراوه، ئه‌مه‌یش ته‌وه‌رێكى گرنگ بوو له بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنى كاتێك ركابه‌رى بناڵى یهلدرمى كاندیدى ئاكپارتى ده‌كرد.
شاره‌وانى ئیستانبوڵ له ساڵى 2002 وه‌وه به‌ده‌ست به‌رپرسانى ئاكپارتییه‌وه بووه، دواى ده‌رچوونى كاندید ئۆپۆزسیۆن بۆ سه‌رۆكایه‌تى شاره‌وانى ئیستانبوڵ، باس له‌وه ده‌كرێت به‌رپرسانى نوێ توانیویانه ئاشكراى بكه‌ن، كه چه‌ندان سه‌رپێچى دارایى و گه‌نده‌ڵى له شاره‌وانییه‌كه كراوه.
هه‌فته‌ى رابردوو كاتێك بارانێكى زۆر له ئیستانبوڵ بارى و چه‌ند ناوچه‌یه‌كى ژێر ئاو كه‌وت، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا هه‌وڵى دا تۆڵه له ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو بكاته‌وه كه ئه‌و كاته له پشووى هاوینه بوو له باشوورى وڵات كاتى به‌سه‌ر ده‌برد، ئه‌ردۆغان وه‌ك توانجێك گوتى “كاتێك سه‌رۆكى شاره‌وانى بووم یه‌ك رۆژم مۆڵه‌ت وه‌رنه‌گرت، ته‌نانه‌ت ئه‌و كاته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانیش بووم، ئێسته‌یش كه سه‌رۆك كۆمار پشووم وه‌رنه‌گرتووه”.
ئه‌كره‌م ئیمام ئۆغڵو بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كه گه‌ڕایه‌وه ئیستانبوڵ و ناوچه زیان لێكه‌وتووه‌كانى به‌سه‌ر كرده‌وه، وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت ململانێى نێوان ئه‌م دووانه به شێوازى جیاجیا به‌رده‌وام ده‌بێت
سه‌رچاوه: وشە – فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل
-
کرێمی دژی چرچ و لۆچی و بریقەداری رووخسار20.000 د.ع
-
Delia golld collagen cream20.000 د.ع
-
Derma Roller دێرما رۆلەر18.000 د.ع