پێنج رێگا بۆ نەھێشنی ئازاری پشت لەکاتی شۆفێریدا

شۆفێری لەماڵەوە بۆ شوێنی کار و بەپێچەوانەوە گەشتێکی باوە لای زۆربەی کەس بەتایبەت شۆفێری مانای ئەوە نیە لەبابەتی ئاسایی دانیشتن بیت چونکە تۆ پەیکەری ئێسکت دەجوڵێنیت لەگەڵ ھەموو زیادبون و دابەزاندنێکی خێراییدا لەپاڵ لەرینەوەی پشت و فەقەراتەکانیدا بەپێی شێوە و دۆخی رێگاوبان.

بۆیە لەپاڵ ماندووبونی کاردا توشی ماندووبونی شۆفێریش دەبیت ئەمەش فشار دەخاتە سەر پشت و توێژیینەوەکان دەریانخستوە کەئازاری زیاتر دروست دەکات لەسەر پەیکەری ئێسک.

بۆیە دەکرێ بەم جۆرە ئازارەکەی کەم بکەیتەوە:

١. شێوازی دانیشتن: ھەوڵ بدە وا دابنیشیت کەپشووی تەواو بدەیت و ھەست بەنائارامی نەکەیت و بێزار نەبیت.

بەجۆرێک بێت پشتت تەواو ئارام بێت و ئانیشکەکانت لەپشت سوکانەوە بێت، باشترین شێوە بێت بۆ سمت و رانت.

ھەوڵ بدە جزدان لەگیرفانت نەبێت بۆ ئەوەی توشی ئازار نەبیت.

٢. پشودان: ھەوڵ بدە ماوە ماوە پشوو بدەیت و قاچەکانت بکەیتەوە و کەمێک بەپێ برۆیت.

٣. ئەگەر ئازاری پشتت ھەیە دەتوانیت بەپارچە سەھۆڵ ئازارەکانت کەم بکەیتەوە.

٤. بەھەمان شێوە بەپەرۆ گەرم کردن و نان بەشوێنی ئازارەکە دەتوانیت ئازارەکە کەم بکەیتەوە.

٥. وەرزش و راھێنانی جەستەیی: باشترە رۆژانە راھێنانی سوک بکەیت بۆ بەھێزکردنی ماسولکەکانی پشت.

SHOPPING CART

close