bashanawt

زانیاری گرنگ لەبارەی ناردنی نەوتی سپی لەبەغداوە بۆ ھاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لەبارەی دەستپێکردنەوە ناردنی بەشە نەوتی سپی بۆ پارێزگای سلێمانی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە ڕونکردنەوە دەدات و ھاوکات وادەی ناردنی بەشە نەوتیش ئاشکرادەکات، سەرچاوەیەکی ئەو بەڕێوەبەرایەتیەش ڕایدەگەیەنێت، “دەبوو لەسەرەتای ئەم مانگەدا نەوت ڕەوانە بکرایە، بەڵام نەکرا”.

ساڵانە لەسەرەتای مانگی چوار ناردنی نەوتی سپی لەلایەن حکومەتی عیراقەوە بۆ ھەرێمی کوردستان ڕادەگیرێت و تائێستا ھۆکارەکەی ڕون نەکراوەتەوە.

به‌گێڕانه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ له‌تۆرڕی هه‌واڵی سلێمانی، ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ رایگه‌یاندووه‌ سەرچاوەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی  گشتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاشکرایکردووه‌ كه‌ “بڕیاربوو لەسەرەتای مانگی ھەشت دەست بەناردنی بکرێتەوە، بەڵام تائێستا دەستی پێنەکردۆتەوە، بۆیە نەتوانراوە نەوت بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەش بکەین”.

وتیشی:”دوای ئەوەی لەمانگی چواری ڕابردوەوە حکومەتی عیراق ناردنی نەوتی بۆ پارێزگای سلێمانی ڕاگرت، تائێستا دەستی بەناردنی ئەو نەوتە نەکردۆتەوەو چاوەڕوانی بڕیاری حکومەتی عیراقین”.

لەزانیاریەکانی سەرچاوەکەدا ئاماژە بەوەشکرا، “تائێستا ھیچ گفتوگۆیەکیش بۆ دەسپێکردنەوەی نەوت نەکراوە، بەڵام چاوەڕواندەکرێت لەسەرەتای مانگی داھاتودا حکومەتی عیراق دەست بەناردنی بەشە نەوتی پارێزگاکان بکاتەوەو بەناردنیشی لەبەغداوە دەست بەدابەشکردنی نەوت بەسەر ماڵان لەسنوری پارێزگای سلێمانی دەکرێتەوە”.

SHOPPING CART

close