asudayy

٤ یاسایی گرنگی زانستی بۆ ئەوەی دڵت خۆشبێت!

بەپێی توێژینەوە زانستیەکان کات و تەمەنیکی گونجاو نییە بۆ ئەوەی ببینە کەسێکی دڵخۆش، بەڵکوو لە ھەموو کات و ساتێکدا گەر ژیانێکی درووستمان ھەبێت دەتوانین بەختەوەر بین.

ئەمەی خوارەوە ٤ بنەمایی سەرەکییە بۆ بەختەوەری:

– ڕۆژانە ١٠ بۆ ١٥ خولەک لە بێدەنگیدا بژی، واتە مۆبایل و تەلەفیزیۆن و لاپتۆپ و کار و ھەموو شتێک لە خۆت دوور بخەرەوە، ئەمە بۆ کەسە باوەڕدارەکان دەرفەتێکی باشە کە پەرستشی خۆیان بکەن!

– لە خوڕەوشت و خووە خراپەکان دوور بکەوەرەوە، وەک مەشروب خواردنە و جگەرە و ھەموو خوو رەوشتە ھاوشێوەکانی.

– با کەسانی دۆست و خۆشەویست و ئەزیز لە دەوروبەرت بێت، لە ھاوڕێ و خزم و دۆستە نزیکەکان نزیک ببەرەوە.

– ھەوڵبدە ماڵ و شوێنی کارەکەت پاک و تەمیز و ڕێکخراو بێت، چونکە ئەوە ڕۆڵێکی زۆری ھەیە بۆ ئەوەی دڵخۆشبیت.

سه‌رچاوه‌: خێزان

SHOPPING CART

close