بوخاری مه‌كینه‌ی ئۆتۆمبیل چییه‌؟

دیاره‌ ئۆتۆمبێل له‌گه‌ڵ زیادبونی ته‌مه‌نی یان زۆر به‌كارهێنانیان توند به‌كارهێنان، كێشه‌ی جیاوازی تیدا ده‌رده‌كه‌وێت‌و یه‌كێك له‌كێشه‌ باوه‌كانیش دروستبونی هه‌ڵمی ڕۆنه‌ كه‌ لێره‌ پێی ده‌وترێن (بوخار).
هۆكاری دروستبونی بوخار چییه‌؟
ڕۆنی مه‌كینه‌ كاری ئه‌وه‌یه‌ هێزی لێكخشاندن له‌نێوان پارچه‌ جوڵاوه‌كانی مه‌كینه‌ كه‌مبكاته‌وه‌، كاتێكیش مه‌كینه‌ به‌هۆی زۆریی ته‌مه‌نی یان زۆر به‌كارهێنان یان توند به‌كارهێنان، پستۆنه‌كانی لاواز ده‌بێت‌و توانای نامێنێت به‌سه‌ر ته‌واو داخستن‌و كردنه‌وه‌، یاخود زوو وه‌رگرتنی تێكه‌ڵه‌ی به‌نزین‌و هه‌واو ده‌ركردنی دوكه‌ڵ نامێنێت، به‌وه‌ش كه‌مێك له‌دووكه‌ڵه‌كه‌ له‌پستۆنه‌كانه‌وه‌ دزه‌ ده‌كات‌و تێكه‌ڵ به‌كێسی ڕۆن ده‌بێت، شكان‌و درزی پستۆن یان ڕینگ-ش هه‌مان كێشه‌ دروستده‌كات.
چۆن بوخار ده‌ناسینه‌وه‌:
1- ئه‌گه‌ر مه‌كینه‌ گه‌رم بێت‌و سه‌ری ڕۆنی مه‌كینه‌ بكه‌یته‌وه‌، هه‌ڵمێكی توندی لێ دێته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ چاو ده‌كزێنێته‌وه‌و به‌ئاسانی له‌ڕۆژدا ده‌بینرێت.
2- دوكه‌ڵی ئه‌كزۆزیش زیاد ده‌كات‌و به‌ئاسانی له‌گه‌ڵ به‌نزین پێدانێكی كه‌م ده‌بینرێت.
3- ئه‌گه‌ر ئاوی ڕادیته‌ره‌كه‌ ته‌ماشا بكه‌یت، هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌مێك چه‌وره‌.

560 sprafani233
4- له‌خێراییه‌ ئاساییه‌كاندا هه‌ست ده‌كه‌یت توانای جارانی نییه‌، ده‌نگی مه‌كینه‌ به‌رزه‌، به‌ڵام ڕۆشتنه‌كه‌ی باش نییه‌.
چۆن خۆمانی لێ بپارێزین
1- باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ئۆتۆمبێله‌كانمان له‌به‌كارهێنانی توند بپارێزین، چ خێرایی زۆر یان كێشی زۆر، كه‌واته‌ فشارێكی نه‌خه‌ینه‌ سه‌ر كه‌ له‌و مه‌به‌سته‌ی بۆی دروستكراوه‌ زیاتر بێت.
2- ڕۆنی خراپی تێ نه‌كه‌ین، یان نه‌هێڵین ڕۆنه‌كه‌ی كۆن ببێت.
3- ئه‌گه‌ر چاككردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامیش بكه‌ین.
بۆ ئه‌و پارچانه‌ی كۆن بون، به‌ڵام كاری خۆیان ده‌كه‌ن، ئه‌وا باشتره‌و ته‌مه‌نی بزوێنه‌ره‌كه‌ درێژ ده‌كاته‌وه‌.

SHOPPING CART

close