Car Wheel Balancing

بۆچی گرنگه‌ باڵانسی ویله‌كان بكه‌ین

بۆچی پێویستە ویلەکانمان بڵانس بکەین؟

کاتێک ویلەکانمان پێویستیان بە بڵانس بێت و بڵانسیان نەکەین لە خێرایی 80km بەرەو سەرەوە سوکانی ئۆتۆمبێل لەناو دەستمان دەست بە لەرزین دەکات ، ئەو لەرزینە وا دەکات کە کاریگەری خراپ لەسەر (بوشەکانی تەبەڵە و ڕۆتەکان و ڤۆڵتەکان و مەجموحە سوکان، هتد… ) دروست دەکات و تەمەنیان کەمتر دەکاتەوە وەک لەوەی ویلەکانت ڕێک و ڕاست و بڵانس بن…..

ئایا هەر چوار ویلەکان پێویستیان بە بڵانسە؟

وەڵام/ بەڵێ بە دڵنیاییەوە ویلەکانی دواوەش پێویستیان بە بڵانس هەیە.

چ کاتێک هەست بەوە دەکەم یان پێویستە ویلەکان بڵانس بکەم؟

وەڵام/ بۆ ویلەکانی پێشەوە، هەرکاتێک خێرایی ئۆتۆمبێل گەیشتە 80Km/h بەرەو سەر، ئەوکات سوکان دەست دەکات لەرزین. وە پێویستە و زەرورە و دەبێ ویلەکانی پێشەوە بڵانس بکرێن.

بـۆ ویلەکانی دواوە لە خێرایی 120Km/h بەرەو سەر کوشنیەکان دەست دەکەن بەلەرزین ئەوکاتە پێویستە ویلەکانی دواوە
بڵانس بکرێن.

SHOPPING CART

close