کێشە و گرفتەکانی ئۆتۆمبێل زۆرن، یەکێک لەو گرفتە نەخوازراوانەی ڕووبەڕووی ھەموو شۆفێرێک دەبێتەوە، بڕینی بزوێنەرە، ئەم گرفتەش چەند ھۆکارێکی ھەیە و لێرەدا باسی دەکەین.
بڕینی بزوێنەر لەوەوە سەرچاوە دەگرێت، بە شێوەی پێویست بەنزین و ھەوا ناچن بۆ ژووری سووتان، یاخود ھەندێک بستۆن کاردەکات و ھەندێکیان کار ناکەن بەھەر ھۆکارێک بێت، ئەم چەند خاڵەش دیارترین ھۆکارەکانی ئەو گرفتەیە:
- ئەگەر فلتەری ھەوا یان بەنزین پیس بن، دەکرێت بڕین ڕووبدات، بۆیە دەبێت زوو زوو پاک بکرێنەوە یان بگۆڕدرێن.
- کاتێک بەنزین لە تەنکیدا نەمێنێت، یاخود بنکی تانکی پڕ بووبێت لە خڵتە و نیشتوو، ئەوەش وا دەکات بەنزین بە ئاسایی نەگات بە بزوێنەر.
- بوونی کێشە لە پلاکەکان یان کۆیل، دەکرێت پلاکەکانت تەواویان کردبێت یان بە تەواوی لاواز بووبن.
- بوونی کێشە لە فیول پەمپ وا دەکات بەنزین بە پێی پێویست نەگات بە بستۆنەکان و بڕین دروست ببێت.
- ئەگەر بەنزین تێکەڵ بە ئاو بووبێت، یان جۆری بەنزینەکە خراپ بێت، ئەوەش وا دەکات بەنزین بە شێوەی ئاسایی لە نێو بزووێنەر نەسووتێت و گرفتەکە دروستدەکات.
- کاتێک بزوێنەر تەڕ دەبێت، دەکرێت بەھۆی تەڕبوونی ھەندێک پارچەیەوە سوڕی کارەبایی تێکبچێت یان لەکار بکەوێت، ئەوکات ھەمان گرفت دروست دەبێت.
سهرچاوه: خهڵك