٧ خاڵی گرنگ لە کڕینی ئۆتۆمبێلی نوێدا نابێت لەبیرت بچێت

 

کاتێک ئۆتۆمبێلێکی نوێ دەکڕیت، نابێت یەکسەر بە شێوە و جوانی تێبکەویت، بەڵکوو چەند خاڵێکی گرنگ هەیە کە دەبێت ڕەچاوی بکەیت، ئەمەی خوارەوە دیارترینیانە:

– فرۆشتنەوە

1

دەبێت حسابی ئەوە بکەیت کە ئایا ئەو ئۆتۆمبێلەی دەیکڕیت دواتر فرۆشتنەوەی ئاسانە یاخود نا؟ تا چەند دەتوانیت  دواتر، بە پارەیەکی باش  و لە ماوەیەکی خێرا بیفرۆشیتەوە؟ ئایا ڕەنگەکەی خوازرەوە لای خەڵک یا خود نا ؟

 

– خەرجی مانگانەی ئۆتۆمبێلەکە

xarji

ئەمە گرنگە بەپێی داهاتی خۆت بێت، واتە ئۆتۆمبێلێک بکڕە کە ١٥٪ داهاتەکەت زیاتری نەوێت و کرێی چاکردنەوە و بەنزین و کەلوپەلەکانی زۆر گران نەبێت.

 

– تایبەتمەندی ئۆتۆمبێلەکە

muasafat

کاتێک دەتەوێت تایبەتمەندی و مواسەفاتی ئۆتۆمبێلێک بزانیت بۆ ئەوەی بیکڕی، گوێ بەوە مەیە لایتی جوانکاری زۆری پێوەیە یاخود تەپڵەکی زیادەی هەیە، بەڵکو گرنگی بە تایبەتمەندیە پێویستەکان بدە وەک ئێرباگ و هەموو ئەو شتانەی پەیوەستن بە سەلامەتیەوە.

 

– مۆدێلە نوێکان

modil

کاتێک حەزت لە مۆدێلێکی تایبەتی ئۆتۆمبێلە، یەکسەر مەچۆ نوێترین مۆدێلی بکڕیت، توێژینەوەکان سەلماندویانە کە کۆمپانیاکانی ئۆتۆمبێل ٣ ساڵ جارێک گۆڕانکاری ڕێشەیی دەکەن لە ئۆتۆمبێلەکانیان، هەر بۆیە دەتوانیت مۆدێلێکی کۆنتر بکڕیت بە پارەی کەمتر و جیاوازیەکی ئەوتۆشی نەبێت.

 

– ئۆتۆمبێل بە پێی پێویستی بکڕە

pewisty

گەر خێزانداریت و ئەندامەکانی خێزانتان زۆرن، ئاساییە ئۆتۆمبێلی گەورە بکڕیت، بەڵام گەر هەر خۆت بەکاری دەهێنیت پێویستناکات پارەی زیادە بدەیت و ئۆتۆمبێلی بچوک بکڕە.

 

– مامەڵە

mamalle

کاتێک ئۆتۆمبێلی نوێ دەکڕیت کەسی شارەزا بەرە لەگەڵ خۆت، چونکە ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێل دەکڕن قازانجەکەیان لەسەر کەسە نەشارەزاکانە، هەر بۆیە مامەڵە بکە و پارەی زیادە مەدە.

 

– کاتی بۆنەکان

bona

کڕینی ئۆتۆمبێل مەخەرە بۆنە و کاتە دیارەکان بۆ ئەوەی پارەی زیاترت لێنەسەندرێت.

 

سه‌رچاوه‌: خێزان

SHOPPING CART

close