هەمیشە بەئاگاین و زانیومانە کە نابـێـت پێش خەوتن نان بخۆین گەر ماوەیەک بەردەوامیت لەو خووە هەست بە زیادبوونی کێشت دەکەیت و لێرەدا 9 خاڵی گرنگمان خستووەتە بەردەستتان تاوەکوو بتوانن زیاتر ئاگاداری تەندرووستیتان بن.
– نانی بەیانیانت با هێلکە بێت
خواردنی هێلکە لە نانی بەیانیاندا یارمەتی کێش دابەزاندنت دەدات بە شێوەیەکی خێرا و کەمتر بەفیڕۆچوونی کالۆری لە لەشدا و مانەوەی وەک وزەیەکی باش بە درێژایی ڕۆژ واتە لە بری ئەوەی چەند خواردنێک بخۆیت یەک هێلکەت بەسە بۆ ئەوەی برسێتی تەنگت پێ هڵنەچنێت بە درێژایی ڕۆژەکە
– با خواردنەکانی نێو سەلاجەکەت بریتی نەبن لە شرینی و قاوەکان بەڵکوو لە بری ئەوە میوە بن، چونکە میوەکان زووتر دەسوتێن لە گەدەدا و نابنە هۆی قورسکردنی کارەکانی بە پێچەوانەوە بۆ شیرینییەکان.
– خۆ بەدووربگرە لەو خواردنانەی خوێی زۆریان تێدایە و هەروەها خواردنە خێراکانی وەک لەفە و کێک و پسکیت و ئەلکهولەکانیش.
– بڕێکی کەمتر یاخوود نیوە لە خوێ بەکاربهێنە، بەکارهێنانی خوێ و بەهاراتی زۆر حەزی خواردنتان زێدەتر دەکات ، باشترە پیاز و سیر و پێکهاتەکانی دیکە زیاتر بەکاربهێنیت تاوەکوو کاریگەری کەمی خوێ و بەهاراتەکان نەهێڵن.
– بڕۆکڵی زیاد بکە بۆ خواردنەکان، سەری بڕۆکڵی بکە بە زەڵاتەی ئێواران وات لێدەکات هەستی بەرگەگرتنت زیاتر بکات و کەمتر هەست بە برسێتی بکەیت.
– وەرزش هەروەک خواردنەکانی دیکە ئارەزووی خواردن و فشار جەستەی و دەروونی کەم دەکاتەوە، بۆیە کاتی دیاریکراوی بۆ دابنێ.
– لە گەرماوی سارددا خۆت بشۆ چونکە گەرماوی گەرم بەڕێژەی لە سەدا 7 زیاتر کالۆری دەسووتێنێت چوونکە عارەقەیەکی زۆرتر دەکەیتەوە، بۆ ژووری دانیشتنیش بە هەمان شێواز.
– کاتێک ئێواران ددانت دەشۆیت ئیدی مێشک فرمانی ئەوە وەردەگرێت کە ئیتر خواردن نییە، چوونکە هەر خواردنێک بخۆیت تامی دەمت دەگۆڕێت و پێویستە دووبارە ددانت بشۆیتەوە زۆرێکیش تاقەتی ئەوەیان نییە.
– هەوڵبدە پێش 11ـی شەو بچێتە ژێر جێگە، چوونکە شەوانە مرۆڤ هەر کاتژمێرەی بەڕێژەی لە سەدا 6 زیاتر کالۆری دەسووتێنێت وەک هەر کاتژمێرێکی ڕۆژ.
سهرچاوه: خێزان