گوڵی بەیبون وەک سەرچاوەیەکی سروشتی بەسود دادەنرێت ، ئەم گوڵە لە زۆر دەرمانە سروشتیەکان و لە خواردن و مرەبا و خواردنەوە گەرمەکاندا بەکار دەهێنرێت، لێرەدا چەند سودێکی چای گوڵە بەیبون دەخەینە ڕو کە پێویستە ڕۆژووان لە مانگی ڕەمەزاندا گرنگی پێبدەن:
-خواردنەوەی چای گوڵە بەیبون یارمەتی خەو زڕان دەدەات هەروەهە وادەکات بەشێوەیەکی تەندروست بخەویت.
-چارەسەری لێو قڵیشان و هەستیاری پوک دەکات .
-پارێزگاری لە تەندروستی کرداری هەرس کردن دەکات
-یارمەتی ریخۆڵەکان دەدات و دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گاز هەروەها لە ژەهراویبون دەیپارێزێت .
-چای گوڵە بەیبون هاوسەنگی شەکر لە جەستەدا دەپارێزێت، خواردنەوەیەکی گرنگە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە .
-کوپێک چای گوڵە بەیبون یارمەتی خاو بونەوەی ماسولکەکانی ڕەحم دەدات ، ڕێگری لە گرژبونی دەکات بەتایبەت لە سوڕی مانگانەدا
-کاتێک پێست بە خۆر دەسوتێت ڕاستەوخۆ بە بەکار هێنانی چای گوڵە بەیبون دوای ماوەیەکی کورت چارەسەر دەبێت .
-خواردنەوەی کوپێک چای گوڵە بەیبون بە ١٠ خولەک پێش نان خواردن یارمەتی دابەزاندنی کێشی لەش دەدات .
سهرچاوه: خێزان