qawa

ئه‌گه‌ر گوێزی هیندی وقاوه‌ بخۆیته‌وه‌ چی رووده‌دات؟

خواردنەوەی قاوە لەگەڵ زەیتی گوێزی هندی چ سودێک بەجەستە دەگەیەنن؟

رەنگە تا ئێستا نەتبیستبێت کە لەگەڵ قاوەدا دەکرێت زەتی گوێزی هندی بخۆیت و چەندین سودی گرنگ بە جەستە بگەیەنێت، بەهۆی ئەو ماددە خۆراکیانەی لە پێکهاتەیاندا هەیە ئەم کاریگەریانەی لەسەر تەندروستی مرۆڤ دەبێت.

یەکەم: مێتابۆلیزمی جەستە بەرزدەکاتەوە، ئەمەش هۆکارە بۆ توانەوەی چەوری ورگ، وزەییەک زۆر بە جەستە دەدات، ئاستی کۆلیسترۆلی باش بەرز دەکاتەوە.

دوەم: شەکری خوێن هاوسەنگ دەکاتەوە، رێگرە لە توشبون بە نەخۆشی شەکرە، یارمەتی کەمکردنەوەی رێژەی شەکر دەدات لە خوێندا.

سێیەم: کرداری هەرس باشتر دەکات، ئازاری گەدە ناهێڵێت و یارمەتی زو چاکبونەوەی برینی گەدە دەدات.

چوارەم: سیستمی بەرگری لەش بەرامبەر نەخۆشیەکان بەهێزدەکات، ئەو بەکتریایانە لەناودەبات کە دەبنە هۆی نەخۆشکەوتنی مرۆڤ.

پێنجەم: ئەگەر لە بەیانیاندا بخورێت وزەیەکی زۆر بە جەستە دەدات، یارمەتی زیادکردنی سەرنج دەدات، مێشک چالاکتر دەکات.

SHOPPING CART

close