کۆڵاجین پرۆتینێکی گرنگە کە خانەکانی لەشی مرۆڤەو دروستی دەکات و بەپێی تێپەڕبونی تەمەن بەرهەمهێنانی ئەم پرۆتینە کەم دەبێتەوە، کۆلاجین ٪٢٥ی ئەو پڕۆتینانە پێک دەهێنێت کە لە شیردەرەکاندا هەیە.
کۆلاجین بۆ بۆ هیشتنەوە و بەهێزکردنی پێست و نینۆک و قژ و بەهێزکردن و زیادکردنی جوڵەی جومگەکان و زیادکردنی وزە و زیندەچالاکیەکانی لەش بۆ پاککردنەوەی لەش لە مادە زیان بەخشەکان بەسوودە، گەر کۆلاجینت کەمبێت زووش پێستت چرچ دەبێت.
یەمەی خوارەوە چەند سەرچاوەیەکە بۆ ئەوەی کۆلاجینیت لێی دەستبکەوێت:
– سیر: هاوکاری جەستە دەکات لە بەرهەمهێنانی کۆلاجین و خانە لەکارکەوتوەکان چالاک دەکاتەوە.
– شلیک و شاتوو و تووتڕک و ئەو پێکهاتانە هەموویان هاوکارن بۆ بەرهەمهێنانی کۆلاجین.
– ماسی و بەتایبەتیش ماسی سەلەموون کە دەوڵەمەندن بە ئۆمیگا ٣ بەسوودن بۆ هاوکاری جەستە لە بەرهەمهێنای کۆلاجین.
– خواردنە پڕتەقاڵیەکانی وەک پڕتەقاڵ و گێزەر و پەتاتەش کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A و سەرچاوەی کۆلاجینن.
– خواردنی کۆلاجین بە شێوازی کەپسوول، ئەو کەسانەی کۆلاجینیان کەمە دەتوانن ڕۆژانە کەپسولێکی ٢.٥ گرامی بخۆن.
سهرچاوه: خهڵك