حه‌سه‌ن ته‌میمی وه‌زیری ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه رایگه‌یاند، رێژه‌ی چاكبوانی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا یه‌كسانه به رێژه‌ی توشبوانی ئه‌و ڤایرۆسه و له‌ئێستاشدا نه‌چونه‌ته شه‌پۆلی دوه‌مه و له شه‌پۆلی یه‌كه‌می بڵاوبونهوهیدان.
حه‌سه‌ن ته‌میمی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، عێراق هێشتا له شه‌پۆلی یه‌كه‌می توشبون به ڤایرۆسی كۆرۆنادایه و چاوه‌ڕوانیش ناكه‌ن بچنه شه‌پۆلی دوه‌می ئه‌و ڤایرۆسه‌وه، كه‌مبونه‌وه‌ی ئاماره‌كانی توشبوان په‌یوه‌سته به پابه‌ندبونی هاوڵاتیان به‌رێنماییه‌كانی خۆپارێزی و ئاماده نه‌بونیان له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كان.
وتیشی، “عێراق له‌سه‌ره‌تای قه‌یرانه‌كه‌وه تا ئێستا سێ ملیۆن پشكنینی بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامداوه، رێژه‌ی چاكبونه‌وه‌ش له‌ماوه‌ی سێ مانگی رابردودا یه‌كسان بوه به ژماره‌ی توشبوان كه ئه‌مه‌ش رێژه‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ره”.
وتیشی:”ئه‌و پشكه‌ی كه له بودجه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ساڵانی رابردودا بۆ كه‌رتی ته‌ندروستی ته‌رخانكراوه، رێژه‌ی 2%ی بودجه تێپه‌ڕ ناكات، ئه‌مه‌ش بوه‌ته هۆكار بۆئه‌وه‌ی له ساڵی 2017ه‌وه دروستكردنی نه‌خۆشخانه رابگیرێت و هیچ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی نوێ دروست نه‌كرێت.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق، 489 هه‌زار و 571 توشبوی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراون، له‌نێویاندا 11 هه‌زار و 175 گیانله‌ده‌ستدان هه‌یه، هه‌روه‌ها 420 هه‌زار و 206 كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بون چاكبونه‌وه.
ژێدەر: خەندان