حکومەتی ھەرێمی کوردستان میکانیزمی موچەی فەرمانبەران و شێوازی دانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان ئاشکرادەکات و سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانیش لەوبارەیەوە زانیاری ورد دەخاتەڕوو، ڕاشیدەگەیەنێت، “لەبودجەی ٢٠١٩دا بودجەیەک بۆ دانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان دادەنرێت”.

نەورۆز قازی سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم بەمیدیاکانی سەر بەپارتی ڕاگەیاند، “حکومەتی ھەرێم پلانی داناوە کۆتایی بەسیستمی پاشەکەوتی موچەی فەرمانبەران بھێنێت و لەبودجەی ٢٠١٩شدا، بودجەیەک بۆ گەڕانەوەی بەشێک لەپاشەکەوتی موچە دابنرێت، تا دڵنیاییەک لەگێڕانەوەی موچە پاشەکەوتکراوەکان بدرێتە فەرمانبەران”.

بەوتەی سەرۆکی فەرمانگەی یاسایی ئەنجومەنی وەزیرانی ھەرێم، “سەرۆک و جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم چەندجارێک دڵنیاییانداوە کە پاشەکەوتی موچە نافەوتێت و دەدرێتەوە، بۆ جێبەجێکردنی ئەو دڵنیاییەش دەبێت لەبودجەی ٢٠١٩ بڕگەیەک دابنرێت کە پارەی پاشەکەوت بدرێتەوە”.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

….

بۆ ئه‌وه‌ی به‌رده‌وام بابه‌تی نوێتان راسته‌وخۆ پێ بگات بفه‌رموون ببنه‌ ئه‌ندامی كه‌ناڵی ئێمه‌ له‌تێلیگرام له‌رێی ئه‌و به‌سته‌ره‌ی خواره‌وه‌:

كلیك لێره‌ بكه‌ن