گرفتەکانی پوک توشی ئەم نەخۆشیە مەترسیدارانەت دەکات

لەم چەند ساڵەی دواییدا گرنگییەکی زیاتر درا بەتەندروستی ددان و دەم و پوک لەدوای ئەوەی توێژینەوە و راپۆرتە پزیشکییەکان پەیوەندی نێوان تێکچونی تەندروستی دەم و چەند نەخۆشییەکی مەترسیداری ئاشکراکرد، لێرەشدا ئەو نەخۆشیانە ئاشکرا دەکەین کەپەیوەندیدارە بەگرفتەکانی پوکەوە:
١. شێرپەنجە: گرفتەکانی پوک مرۆڤ توشی مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی سیەکان و قۆڵۆن و پەنکریاس دەکاتەوە، بەپێی توێژینەوەیەکی زانکۆی تافتی ئەمریکی ھەوکردنی زۆری پوک توشی مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەی قۆڵۆنت دەکات بەرێژەی ٨٠%.
٢. شەکرە: پەیوەندی ھەیە لەنێوانی رەشبونی ددان و نەخۆشی شەکرەدا بۆیە پشکنینی بەردەوام لەیاد مەکە و پەنا مەبەرە بەر ئازارشکێنەکان بەڵکو چارەسەری بکە.
٣. قۆڵۆن: بەپێی توێژینەوەیەکی نوێ زیادبونی ئاستی ھەوکردنەکان بەھۆی گرفتی پوکەوە کاریگەری ھەیە لەسەر تەندروستی ریخۆڵەکان و توشبون بەھەوکردنی قۆڵۆن.
٤. دڵ: چینێک ھەیە لەسەر دان کەڵەکەدەبێت تاکە دەرچەیە بۆ چونە ناوەوەی بەکتریای ھۆکاری ھەوکردنی ماسولکەی دڵ.
تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

SHOPPING CART

close