له رابردوودا ته‌نیا كه‌سانی زۆر كێش زیاد یان ئه‌وانه‌ی كه له خێزانه‌كه‌یاندا نه‌خۆشیی شه‌كره هه‌بوو له‌وانه‌بوو تووشی نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی جۆری 2 ببن، به‌ڵام ئێستا به‌هۆی گۆڕانی شێوازی ژیانی مرۆڤه‌وه و خووه جیاجیاكانیانه‌وه، ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشیی شه‌كره زیاتره.
لێره‌دا باس له 10 خووی ناته‌ندروست ده‌كه‌ین كه هۆكارن بۆ نه‌خۆشیی شه‌كره:
- نه‌خواردنی نانی به‌یانی. ئه‌و كه‌سانه‌ی نانی به‌یانییه‌كی قورس ده‌خۆن و نانی ئێواره‌یه‌كی ساده ده‌خۆن به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی نانی به‌یانییه‌كی ساده و نانی ئێواره‌یان قورسه 20% كه‌متر تووشی شه‌كره ده‌بن.
- نه‌خواردنه‌وه‌ی ئاوی پێویست چونكه خواردنه‌وه‌ی كه‌متر له 8 په‌رداخ ئاو له رۆژێكدا ده‌بێته هۆی وشكبوونه‌وه كه په‌یوه‌ندیداره به نه‌خۆشیی شه‌كره‌وه.
- نه‌خواردنی سه‌وزه و میوه كه ده‌بنه هۆی هه‌ستكردن به تێربوون و رێكخستنی رێژه‌ی شه‌كری ناو خوێن.
- دانیشتنی زۆر و ئه‌نجامنه‌دانی وه‌رزش و جووڵه‌ی پێویست كه رۆژانه 20-30 خولهك بۆ ته‌ندروستی پێویسته و 60-75 خولهك بۆ رێگریكردن له نه‌خۆشیی شه‌كره به‌سووده.
- نه‌نووستن تا شه‌وان دره‌نگ ده‌بێته هۆی ناڕێكبوونی هاوسه‌نگیی شه‌كری خوێن و زینده‌پاڵ.
- گه‌رمكردنه‌وه‌ی خۆراك له ده‌فری پلاستیكی دا به مایكرۆوه‌یڤ كه كاریگه‌ریی له‌سه‌ر به‌رگریی به‌رامبه‌ر هۆرمۆنی ئینسۆلین ده‌بێت.
- چاره‌سه‌ر نه‌كردنی گوشاره ده‌روونییه‌كان و بایه‌خ نه‌دان به خۆت و له‌بیر بردنه‌وه‌ی كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی خواردنه‌وه.
- وازهێنان له خواردنه‌وه‌ی قاوه چونكه خواردنه‌وه‌ی 6 كوپ قاوه‌ی رۆژانه ئه‌گه‌ری توشبوون به شه‌كره به‌ڕێژه‌ی 33% داده‌به‌زێنێت.
- مانه‌وه‌ی به‌رده‌وام له ژووره‌وه و نه‌چوونه ده‌ره‌وه و به‌رنه‌كه‌وتنی تیشكی خۆر.
- خواردنی ده‌رمانی ئه‌نتی بایۆتیك له‌كاتی نه‌خۆشیدا كه ئه‌گه‌ری تووشبوون به شه‌كره به رێژه‌ی 23-53% زیاد ده‌كات.
سه‌رچاوه: دوارۆژ – پێداچوونەوە: سۆران
-
دژە زیپکەی زۆر بەهێز میلیتۆ19.000 د.ع
-
Sales management,Brlan Tracy5.000 د.ع
-
Time management, Brian Tracy5.000 د.ع
-
Personal success ‘Brlan tracy5.000 د.ع
-
Management Brian tracy5.000 د.ع
-
Who is j.k Rowling?6.000 د.ع
-
کرێمی سروشتی شازادە10.000 د.ع
-
سیرۆمی گەنجکردنەوەی رووخسار بەکۆلاجین16.000 د.ع
-
ئیڤا سکین لێکەرەوەی میکیاج و ماسکارا و لێوەکان14.000 د.ع