چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ نه‌هێشتنی ئازاری پشت له‌كاتی شۆفێریدا

چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ نه‌هێشتنی ئازاری پشت له‌كاتی شۆفێریدا

شۆفێری له‌ماڵه‌وه‌ بۆ شوێنی كارو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ گه‌شتێكی باوه‌ لای زۆربه‌ی كه‌س به‌تایبه‌ت شۆفێری مانای ئه‌وه‌نییه‌ له‌بابه‌تی ئاسایی دانیشتن بیت، چونكه‌ تۆ په‌یكه‌ری ئێسكت ده‌جوڵێنیت له‌گه‌ڵ هه‌موو زیادبون‌و دابه‌زاندنێكی خێراییدا له‌پاڵ له‌رینه‌وه‌ی پشت‌و فه‌قه‌راته‌كانیدا به‌گوێره‌ی شێوه‌و دۆخی ڕێگاوبان.

بۆیه‌ له‌پاڵ ماندوبونی كاردا توشی ماندوبونی شۆفێریش ده‌بیت، ئه‌مه‌ش فشارده‌خاته‌سه‌ر پشت‌و توێژینه‌وه‌كانیش ده‌ریانخستوه‌ ئازاری زیاتر دروستده‌كات له‌سه‌ر په‌یكه‌ری ئێسك، بۆیه‌ ده‌كرێت به‌مجۆره‌ ئازاره‌كه‌ی كه‌مبكه‌یته‌وه‌:

dwaxstnipiyawan

شێوازی دانیشتن: هه‌وڵبده‌ وا دابنیشیت كه‌پشوی ته‌واو بده‌یت‌و هه‌ست به‌نائارامی نه‌كه‌یت‌و بێزارنه‌بیت، به‌جۆرێك بێت پشتت ته‌واو ئارام بێت‌و ئانیشكه‌كانت له‌پشت سوكانه‌وه‌ بێت، باشترین شێوه‌بێت بۆ سمت‌و ڕانت، هه‌وڵبده‌ جزدان له‌گیرفانت نه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی توشی ئازارنه‌بیت.

پشودان: هه‌وڵبده‌ ماوه‌ ماوه‌ پشوو بده‌یت‌و قاچه‌كانت بكه‌یته‌وه‌‌و كه‌مێك به‌پێ بڕۆیت، ئه‌گه‌ریش ئازاری پشتت هه‌یه‌ ده‌توانیت به‌پارچه‌ سه‌هۆڵ ئازاره‌كانت كه‌مبكه‌یته‌وه‌، به‌هه‌مانشێوه‌ به‌په‌رۆ گه‌رمكردن‌و نان به‌شوێنی ئازاره‌كه‌ ده‌توانیت ئازاره‌كه‌ كه‌مبكه‌یته‌وه‌، وه‌رزش‌و ڕاهێنانی جه‌سته‌یش كارێكی باشده‌بێت‌و باشتره‌ ڕۆژانه‌ ڕاهێنانی سوك بكه‌یت بۆ به‌هێزكردنی ماسولكه‌كانی پشت.

سه‌رچاوه‌: زانیاری ئۆتۆمبیل

ئه‌م بابه‌ته‌ سوود به‌خش بوو؟

SHOPPING CART

close