٦ هەڵە کە وادەکات هەر زوو پێویستت بە چاویلەی پزیشکی ببێت

چاو ئەندامێکی گرنگی جەستەیە کە پێویستە زۆر بیپارێزیت، چونکە گەر لاواز ببێت تەواوی توانات لاواز دەبێت، ئەمەی خوارەوە هەندێک هەڵەیە کە ئێمە دەرهەق بە چاومان ئەنجامی دەدەین:

– بەرکەوتنی تیشکی خۆت بەڕاستەوخۆیی و بەکارنەهێنانی چاویلکەی دژەخۆر لەکاتی گەرما دەبێتە هۆی لاوازبوونی چاوەکانت

– جگەرەکێشان هۆکارێکی سەرەکییە بۆ لاوازبوونی چاو

– دورکەوتنەوە لە ئەو خواردنانەی دەوڵەمەندن بە ڤیتامین A   و C، وەک (گێزرە و پەتاتە و سپێناغ و ماسی) دەبێتە هۆی لاوازبوونی چاوەکانت

– مانەوەی زۆر لە یەک چالاکیدا چاوت بێهێز دەکات، وە مانەوەی زۆر لەبەردەم شاشەی کۆمپیتەر.

– ئەنجامنەدانی وەرزشی ڕۆژانە بە چاوەکانت هەڵەیەکی دیکەیە، ئەم وەرزشانەی خوارەوە پێبکە کە لە وێنەکەدا دیاری کراوە:

– خەوی پێوسیت و تەندرووست هۆکارێکی سەرەکی دیکەیە بۆ بەهێزی چاوەکان

سه‌رچاوه‌: خێزان