پسپۆر و شارەزای بواری جوانکاری ئەمریکی” ماندی نیامبی” رۆڵ و گرنگی 8ڤیتامین دەخاتە روو بۆمانەوەی پێست و روخسار بەگەنجی و جوانی.
ڤیتامین A: پارێزگاری لە پێست دەکات و تەمەنی درێژ دەکات هاوکاری پێست دەکات خۆی نوێ بکاتەوە لە” ماسی و هێلکە و گۆشتی گا و بەرهەمەکانی شیر و گێزەر و پەتاتەی شیریندا هەیە”.
ڤیتامین B12: بە کوبالامین ناسراوە، رۆڵێکی گەورە دەبینێت لە زیادکردنی کرداری هەڵمژینی پرۆتیینەکان، پارێزگاری لە سیستمی خانە دەمارەکان دەکات و خڕۆکەسورەکان بەرهەم دەهێنێت لە ” گۆشت و مریشک و هێلکە و رۆبیان و شیرەمەنیدا” زۆرە.
ڤیتامین C: بەناوبانگترین ڤیتامینە گرنگترین دژە ئۆکسیدە، رۆڵی باڵا دەگێڕێت لە بەرهەمهێنانی کۆلاجیندا کە بە پێویسترین و سەرەکیترین شت دادەنرێت بۆ پێست، کاردەکات بۆ توندکردنەوەی پێست و پاراستنی لە پیربوون لە میوەکانی وەکو” پرتەقاڵ، شلک ، تو، سەوزەکانی سپێناخ و بیبەر و پەتاتەی شیریندا” زۆرە.
ڤیتامین D: هاوکارە لە کەمکردنەوەی هەوکردن و زیپکە و سەرە رەشەکان، لەگەڵ ئەوەیشدا رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە دابینکردنی کالیسیۆم و فسفۆر لە” شیر و دانەوێڵە و شەربەتی پرتەقاڵدا” زۆرە.
ڤیتامین E: بە موعجیزەی ئاڵتونی دادەنرێت، پارێزگاری لە پێستی رووخسار دەکات بەتایبەتی ژێر چاوەکان لە” بادەم و گوڵەبەڕۆژە و زەیتە رووەکییەکان و ماسی سەلەمون و ئەفەکادۆدا” زۆرە.
ڤیتامین K: رۆڵێکی باڵا دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی برین و خوێن وەستانەوە لەکاتی برینداربووندا لە” کەلەرم و بەروبوومی شیر و ترێ” دا زۆرە.
زینگ: توێژینەوەکان ئاشکرایانکردوە کەمی زینک دەبێتەهۆی دەرکەوتنی زیپکە لە” گۆشت و رۆبیان و شیر و گەنم” دا زۆرە.
ئۆمیگا 3،6،9: ئەم سێ ترشەڵۆکە چەورییە رۆڵێکی کاریگەر دەبینن لە زیندووکردنەوەی خانەکانی پێست، پارێزگاری لە نەرم و شێداری پێست دەکات لە” تۆوی کەتان و فستق و گوێز و ماسی سەلەمون و ئەفەکادۆ”دا زۆرە.
دواڕۆژ – وەرگێڕان: پەری
بڵاوکردنەوە: سۆران نورەدین
-
كرێمی ئاڵتوونی شلی دێلیا- دژ ماندوونی رووخسار20.000 د.ع
-
كرێمی دژی چرچی دێلیا بۆ پێستی ووشك وههستیارProduct on sale16.000 د.ع
20.000 د.ع -
شامپۆی ئهسینا + كریاتین وكۆلاجین18.000 د.ع
-
سیرۆمی دێلیا – هایلورۆن +٥٠ ، دژه پیری17.000 د.ع
-
خوێی پشووپێدهری ئێم دی ئیپسۆم13.750 د.ع