سەنتەرى راگەیاندنى دجیتاڵ لە کۆمپانیاى فەیسبوک ئاشکرایکرد کە گەنجێکى عێراقى بە بڕى 8 هەزار دۆلار پاداشت کردووە لەبەر ئەوەى بۆشاییەکى ئەمنى نوێی لە فەیسبوک ئاشکراکردووە.
کۆمپانیاکە رایگەیاندووە:ئەو گەنجە عێراقییە ناوى موئمیل ئەحمەدە کۆمپانیاى فەیسبوکى لەمەترسییەکەى گەورەى هاککەران ئاگادارکردۆتەوە کە بۆشاییەکى ئەمنى هەیە لەو رێگایەوە هاککەران و هێرشبەرانى ئەلیکترۆنى دەتوانن بەئاسانى بچنە ناو هەژمارى کەسانى دیکە و بەئاسانى ژمارەى نهێنییەکانیان بگۆڕن یاخود بەناوى ئەوانە لاپەڕەکانیان بەکار بهێنین.
ئەوەشیان خستەڕوو، کە لەرێگاى ئەو بۆشاییە ئەمنییەوە کەسەکە نازانێت چ کەسێک هاکیکردووە و تەنانەت هیچ ئاگادارکردنەوەیەکى بۆ ناڕوات، بۆیە ئەو گەنجە عێراقییە شایەنى ئەو پاداشتەیە کە بۆى تەرخان کراوە.
دواڕۆژ – وە: ئاکۆ زەنگەنە