mucha23

بڕیارێك له‌به‌رژه‌وه‌ندی فه‌رمانبه‌ران ده‌درێت

ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، تاوتوێی پرۆژه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ رێكخستنه‌وه‌ی ڕاژه‌ و ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌دامه‌زراوه‌ حكومییه‌كاندا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت و بكرێته‌ یاسا، ئه‌ندامێكی‌ لیژنه‌ی‌ داراییش رایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر په‌رله‌مانی كوردستان په‌سه‌ندی بكات، فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیش له‌و یاسایه‌ سوودمه‌ند ده‌بن.

شیروان میرزا، ئه‌ندامی لیژنه‌ی‌ دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند: تاوتوێی پرۆژه‌ یاسایه‌ك كراوه‌ به‌ناوی‌ یاسای خزمه‌ت كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ سه‌رله‌نوێ رێكخستنه‌وه‌ی‌ میلاك و راژه‌ی‌ فه‌رمانبه‌ران، به‌جۆرێك كه‌ ناوه‌ندێكی‌ تایبه‌ت هه‌بێت له‌باره‌ی‌ ژماره‌ی فه‌رمانبه‌ران و زانیاری ته‌واو له‌سه‌ر موچه‌خۆران و راژه‌كه‌یان له‌خۆ بگرێت، بۆ ئه‌وه‌ش پێویسته‌ له‌ڕێگه‌ی‌ یاسایه‌كه‌وه‌ هه‌نگاوی بۆ بنرێت.

په‌یوه‌ست به‌ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكردنی‌ ئه‌و یاسایه‌ له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، به‌تایبه‌ت دوای‌ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی‌ له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران، ئه‌ندامه‌كه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ دارایی باسی له‌وه‌كرد كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستان یاسای تایبه‌ت به‌خزمه‌ت و ڕاژه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی خۆی هه‌یه‌.

ڕاشیگه‌یاند هه‌ركات هه‌رێم بیه‌وێت كار به‌و یاسایه‌ بكات ئه‌وا ده‌بێت له‌په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه‌  بڕیاری كۆتایی له‌و باره‌یه‌وه‌ بدرێت، یاخود یاسایه‌كی‌ دیكه‌ی‌ هاوشێوه‌ ئاماده‌ بكرێت.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

SHOPPING CART

close