ئۆتۆمبێل چەند جۆر فلتەری تیایە و دەبێت کەی بگۆڕدرێن؟

دیارە ھەر ئامێرێکی میکانیکی پێویستی بە جیاکردنەوەی بەشەکان و مادە جیاوازە بەکارھاتووەکان ھەیە، ئەگەر نا ناتوانێت بە باشی کارەکانی کە لێی چاوەڕێ دەکرێت ڕابپەڕێنێت.

لە ئۆتۆمبێلیشدا بە شێوەی گشتی چوار جۆر فلتەر ھەیە کە کاریان جیاوازە و ماوەی گۆڕینیشیان بە پێی کار فەرمانەکانیان دەگۆڕێت. سەرەتا بزانین فلتەر چییە.

فلتەر چییە؟ هەرشتێک بەشی ڕەق لە گاز و شل جیابکاتەوە پێی دەڵێن فلتەر، ئیشی فلتەر گرتنی ماددەی ڕەق و جیاکردنەوەیەتی لە ئاو یان هەوا یان بەنزین.

 

جۆرەکانی فلتەر:

 

فلتەری هەوا Air Filter: کاری پاککردنەوەی ئەو هەوایەیە کە دەچێتە ناو بزوێنەر و لەگەڵ بەنزین یەک دەگرێت و دەسووتێت.
فلتەری ڕۆن Oil Filter: بەشێکی زۆر گرنگی بزوێنەرە، فلتەری ڕۆنە کاری پاککردنەوەی ئەو ڕۆنەیە کە لەناو مەکینەدا هەیە.
فلتەری بەنزین Fuel Filter: فلتەری بەنزین ئەو بەنزینە پاکدەکاتەوە کە بۆ بزوێنەر دەچێت لە ڕێگەی فیول پەمپەوە.
فلتەری تەبرید A.C Filter: ئەمیش بەهەمان شێوەی فلتەری هەوا کاری پاکردنەوەی هەوایە، بەڵام ئەمجارەیان ئەو هەوایەی کە دێتە ناو ئۆتۆمبیلەکە نەک بزوێنەر، واتە ئەو هەوایە پاک دەکاتەوە کە هەڵیدەمژین لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا.

کاتی گۆڕینی فلتەرەکان:

 

بەشێوەیەکی گشتی هەر کۆمپانیایەکی ئۆتۆمبێل ماوەیەکی دیاریکراوی داناوە بۆ گۆڕینی هەر جۆرێک لە فلتەرەکان، بەڵام بۆ ئەوانەی کە ناگەڕێنەوە بۆ کۆمپانیا و لە دەرەوە دەیگۆڕن پێویستە ئاگاداری ئەم ڕێنماییانە بن.

 

فلتەری هەوا Air Filter: پێویستە لەهەر ڕۆن گۆڕینێک فلتەری هەوا پاک بکرێتەوە، هەروەها دوای سێجار ڕۆنگۆڕین، پێویستە بگۆڕدرێت.
فلتەری ڕۆن Oil Filter: فلتەری ڕۆن لەچاو فلتەرەکانی تردا کەمتر پیس دەبێت، بەڵام ئەمیش باشتر وایە لە ھەر سێ جار ڕۆنگۆڕین، بگۆڕدرێت.
فلتەری بەنزین Fuel Filter: دیارە بەهۆی پیسبونی بەنزین لە کوردستان، پێویستە زوو زوو فلتەری بەنزین بگۆڕین، ئەوەش بەپێی کوالێتیی فلتەرەکە دەبێت، کاتی گۆڕینی کوالێتی زۆر باش لە نێوان 8 بۆ 12 مانگدایە، فلتەری کوالێتی خراپیش لە نێوان 4 بۆ 7 مانگ دەبێت بگۆڕدرێت.
فلتەری تەبرید A.C Filter: فلتەری تەبرید چەند پاکتر بێت سوودی تەندروستی خۆتی تێدایە، بەڵام گۆڕینی بەپێی لێخوڕین و داگیرساندنیC دەگۆڕێت، بەتایبەت لە وەرزی هاویندا پێویستە زوو زوو پاک بکرێتەوە و بگۆڕدرێت. دەتوانیت خۆت فەحسی بکەیت، ئەگەر هەوای کەم هات ئەوا نیشانەیە بۆ ئەوەی کە پیس بووە.
سەرچاوە: خەڵک – زانیاریی میکانیکی – Mechanical Knowledge

SHOPPING CART

close