جەستەی هەر كەسێك بە كۆمەڵیك گۆڕانكاری تێدەپەڕێت بە پێی زیادبونی تەمەن، سیستمی خۆراكیش رؤڵی كاریگەری هەیە، كەمی هەر ماددەیەكی خۆراكی گرفتی تەندروستی جەستەیی و تەنانەت دەرونیش دروستدەكات ودەكرێت پرۆسەی پیربونیش پێش بخات.
ماڵپەڕی times now news پێنج ماددەی خۆراكی بڵاوكردوەتەوە كە پارێزگاری لە تەندروستی دەكات و پیری دوادەخات.
ئاسن
كەمی رێژەی ئاسنی خوێن گرفتە، %70ی ئاسنی خوێنی جەستە لە خوێندا دۆزراوەتەوە، كەمی ئاسنی خوێن گرفتی ناهاوسەنگی سوڕی مانگانە دروستدەكات و خوێنی پێویست ناگات بە جەستە، هۆڕمۆنەكانی جەستە ناهاوسەنگ دەكات.
باشترین سەرچاوەكان: مریشك، چەرەسات، گوێز، بادەم، خواردنە دەریاییەكان، پاقلەمەنییەكان و سپێناغ.
كالسیۆم:
ئەم مادەیە پارێزگاری لە تەندروستی ئێسك، دڵ و ماسولكە دەكات.
باشترین سەرچاوەكان: شیر، سپێناغ، كەلەرم، پەنیر، ساردین.
ڤیتامین B:
پارێزگاری لە تەندروستی خانمان دەكات و مەترسی چەندین نەخۆشی كەمدەكاتەوە.
باشترین سەرچاوەكان: هێلكە، تونە، پەنیر، مریشك، سەلەمون و شیر.
مەگنسیۆم:
پارێزگاری لە تەندروستی دەمار و ماسولكەكان دەكات، فشاری خوێن و شەكری خوێن بە هاوسەنگی دەیهێڵێتەوە.
باشترین خۆراكەكان: ئەڤۆكادۆ، سپێناغ، چەرەسات، ناوكی كولەكە، شوكولاتەی رەش.
سەرچاوە: خەندان