كەشناسی عیراق ئاشكرای دەكات، كە شەپۆلێكی گەرما ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و پلەكانی گەرما بەرز دەبنەوە.
دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، كە سبەینێ یەك شەممە پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان بەرزدەبنەوە و ئاسمان ساماڵ دەبێت.
ڕاشیگەیاندووە، كە ڕۆژی دوو شەممە پێشبینی دووبارە بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما بە چەند پلەیەك دەكرێت و لە ڕۆژی پێشتر گەرمتر دەبێت.
ئاشكراشی كردووە، كە ڕۆژانی سێ شەممە و چوار شەممە پلەكانی گەرما وەك خۆیان دەمێننەوە و زیاتر بەرزنابنەوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە ئهمڕۆ لە خشتەیەكدا، كە وێستگەی كەشناسی (بلاسێرفیڵی) لە كالیفۆرنیای ئەمریكا بڵاویكردۆتەوە، هەریەكە لە بەسرە و فاو لە عیراق چوونەتە ڕیزبەندی 15هەمین شارەكانی جیهان لە بەرزی پلەی گەرما بەو پێیەی پلەكانی گەرما لە بەسرە گەیشترتە نزیكەی 49 پلە و لە فاو سەرووی 47 پلە.
سهرچاوه: خهڵك