نووسینی: ئیدریس ئه‌بوبه‌كر
به‌كورتی
كۆرۆنا هه‌موو سنوور و كیشوه‌ره‌كانی بڕی و له‌به‌رده‌گای ههریهكهماندایه، كێشه‌كه له‌وه‌دایه دوو جۆر كه‌س هه‌ن یه‌كێكیان تووشبووی ڤایرۆسه‌كه‌یه و نیشانه‌كانی به‌ئاشكرا دیارن و ده‌توانین خۆمانیان به‌ئاسانی لێ بپارێزین و جۆری دووه‌م هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه و هیچ نیشانه‌یه‌كی پێوه دیار نیه وده‌توانێ ڤایرۆسه‌كه‌مان بۆ بگوازێته‌وه، له‌هه‌ر یه‌كێكیانه‌وه ئه‌گه‌ری تووشبوونمان هه‌یه چی بكه‌ین ئه‌گه‌ر هه‌ستمان كردن بووینه به‌هه‌ڵگری ڤاییرۆسهكه چۆن سوود وه‌ربگرین له‌ده‌رمانی گیایی.
جگه لهدهستشۆردنی به‌رده‌وام بهپاككهرهوه و سابوونی و ئاوی تا ڕاده‌یه‌ك گه‌رم ئێمه ده‌توانین به‌دوو رێگا به‌شێوه‌یه‌كی خێرا فریاكه‌وتنی سه‌ره‌تایی بۆخۆمان بكه‌ین، ئه‌وانیش ئاو لهدهرم رادان، هه‌ڵمكردن له‌رێی لووته‌وه.
ئاوتكی مێخه‌ك
به تێكه‌ڵكردنی یه‌ك كه‌وچكی زه‌ڵاته بۆ یه‌ك پیاڵه ئاو و غه‌رغه‌ره‌كردن به‌هۆی به‌هێزی توانای مێخه‌ك له له‌ناوبردنی ڤایرۆس و میكرۆبه‌كان بۆیه هه‌ر ٥ خولهك جارێ كرداره‌كه دووباره بكه‌ره‌وه و هه‌روه‌ك زۆر پێویسته لێشی بخورێته‌وه بۆ به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری جه‌سته.
رۆنی مرزه كۆهی یا رۆنی نه‌عنا
بڕی ١٠ دڵۆپ له‌م زه‌یته بكه ئامێری ههڵمكردنهوه یاخود كترییهك ئاو گه‌رم بكه و ئاوه‌كه بكه ناو ده‌فرێكی شووشه‌وه و ١٠ دڵۆپ له‌م زه‌یته‌ی تێبكه و په‌ڕۆ یا قوماشێكی پاك بده به‌سه‌رتا تا هه‌موو هه‌ڵمه‌كه هه‌ڵمژیت به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ر سینه‌ت پاك ده‌كاته‌وه له ڤایرۆس و میكرۆب و ناهێڵێت خوێنت خه‌ست ببێته‌وه.
له‌دۆخێكدا ئه‌گه‌ر تووش بوویت و نیشانهكانیشت تێدا ده‌ركه‌وت به‌رده‌وامبه رۆژانه تا ٧ جار لهبهركاهێنانی ئه‌و شێوازه ههڵمكردنن.
به‌گوته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی هه‌رێم یه‌كێك له‌و كاریگه‌رییه خراپانه‌ی ئه‌م ڤاریرۆسه تووشی خوێنی ده‌كات له‌سییه‌كاندا ئه‌وه‌یه به‌شێوه‌یه‌یكی چڕ خوێنه‌كه‌یان خه‌ست ده‌بێته‌وه هه‌رچه‌نده ئۆكسجینیشیان بۆ دانرابێت، ئه‌م زه‌یته كار له‌خاوێنكردنه‌وه‌ی خوێن ده‌كات و ناهێڵێت خه‌ست ببێته‌وه.