gurchila

چۆن ده‌زانیت به‌ردی گورچیله‌ت هه‌یه‌؟

 چۆن دەزانیت بەردی گورچیلەت هەیە؟
.
گورچیلە یەکێکە لە ئەندامە گرنگەکانی جەستە کە کاریگەریی لەسەر زۆرینەی ئەندامەکانی دیکەی جەستە هەیە و کاتێك بەرد لە گورچیلەدا دروستدەبێت کۆمەڵێك نیشانە لە جەستەدا دەردەکەون کە باشتروایە پشتگوێ نەخرێن.
.
ماڵپەڕی “Healthline” لە بابەتێکدا ئاماژەی بە ژمارەیەك لە دیارترین نیشانەکانی بەردی گورچیلە کردووە کە باشتروایە پشتگوێ نەخرێن، بەم جۆرە:
.
– ئازاری خوارەوەی پشت بەشێوەیەکی کاتی دروستدەبێت و جارجار نامێنێت، لە هەندێك حاڵەتدا دەگات بە سك.
.
– زۆر میزکردن تەنانەت ئەگەر بە بڕێکی کەمیش بێت دەکرێت ئاماژەبێت بۆ ئەوەی بەرد لە گورچیلەدا هەیە و گەشتوون بە میزڵدان، چونکە ئەمە وادەکات ویستی میزکردن زۆربێت تەنانەت لەکاتێکدا کە میزڵدان میزی تێدا نەبێت.
.
– قورسبوونی میزکردن ئاماژەیەکی سەرەکییە بۆ ئەوەی بەردی گورچیلە گەورەبووە و میزەڕۆی داخستووە و ناهێڵێت بگات بە میزڵدان.
.
– بوونی خوێن لەگەڵ میزدا نیشانەیەکی روونە و نابێت پشتگوێ بخرێت، چونکە کاتێك بەرد لە گورچیلەدا بێت لەکاتی جوڵانیدا دیواری ناوەوەی گورچیلە و حالب و میزڵدان برینداردەکات و خوێنی لێدێت، لەم حاڵەتەشدا رەنگی میز سوور یان پەمەیی دەبێت.
.
– بەرزبوونەوەی پلەی گەرمیی و تەزووهاتن بە جەستەدا لە کاتێکدا روودەدات کە حالب یان میزڵدان بریندارەدبن بەکتریا بەئاسانیی لەرێگەی ئەو برینانەوە دەچێت بۆ ناو جەستە، لەم کاتەشدا زیاد دەکات و چالاکیی زۆرتر دەبێت ئەمە وادەکات پلەی گەرمی جەستە بەرزببێتەوە و هەست بەوە بکرێت کە تەزوویەك بە جەستەدا دێت.
.
– بەردی گەورە رێگە لە جوڵەی میز دەگرێت، بۆیە میز لە گورچیلە و حالبدا کۆدەبێتەوە، ئەمەش دەبێتە هۆی تووشبوون بە هەوکردن و هەوکردنەکەش دەگات بەو ئەندامانەی لە هەناوەوە نزیکن، بەهۆیەوە تووشی ئازاری سك و دڵتێکهەڵاتن و رشانەوە دەبن.
.

🏥 عیادەی پزیشکی شێخ محێدین 

SHOPPING CART

close