لە هاویندا هەنجیر زۆربخۆ
هه‌نجیر میوه‌یه‌كى وه‌رزى هاوینه ، ئاره‌زووى زۆرى له‌سه‌ره ، قه‌باره و ڕه‌نگى جیاوازى هه‌یه ، سێ ڕه‌نگى جیاواز هه‌نجیر هه‌یه زۆر ڤیتامینى تێدایه وه‌كو ڤیتامینى (ئه‌ى ) و ڤیتامیناتى (بى 1 ، بى 2) له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاسنى تێدایه و تواناى كردارى دژه ئۆكسیدى هه‌یه
سووده‌كانى هه‌نجیر چییه له‌سه‌ر جه‌سته‌ى مرۆڤ ؟
١__ئه‌و تۆوه ووردهى ناو هه‌نجیر بۆنى ناخۆشى ناو ده‌م ناهێڵێت ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ر برین و هه‌وكردنێك هه‌بێت كه‌مى ده‌كاته‌وه و چاره‌سه‌رى ده‌كات . ئهتوانى ئه‌و ووردانهى ناو هه‌نجیر بۆماوه‌یه‌كى كه‌م له ناو ده‌متدا بهێڵیته‌وه پاشان غه‌رغه‌ره‌ى ئاو بكه .
٢_چاره‌سه‌رى لاوازى سێكسى ده‌كات ، ده‌توانى سێ هه‌نجیر له ناو شیردا بۆماوه‌ى 12 كاتژمێر دابنێیت و پاشان بیخۆیته‌وه .
٣_به‌ردى گورچیله ناهێڵێت به‌مه‌رجێك بۆ ماوه‌ى مانگێك هه‌موو شه‌وێك هه‌نجیرێك له كوپێك ئاودا دابنێ بیخۆ.
٤_زیبكه‌ى ڕووخسار ناهێڵێت ، ده‌توانى زهیتهكهى بۆ ماوه‌ى چاره‌كێك بیده‌ى له پێستت پاشان بیشۆ .
٥_چاره‌سه‌رى نه‌خۆشى شه‌كره ده‌كات ، به‌مه‌رجێك هه‌نجیر تێكه‌ڵى هه‌نگوین بكه و بۆماوه‌ى هه‌فته‌یه‌ك بیخۆ ده‌توانى دواى ئه‌م هه‌فته‌یه هه‌ست به جیاوازییه‌كه‌ى بكه‌یت ، چونكه هه‌نجیر ده‌وڵه‌مه‌نده به پۆتاسیۆم .
٦_ئێسك به‌هێز ده‌كات ، چونكه ڕێژه‌یه‌كى به‌رز كالیسیۆمى تێدایه .
٧_چاره‌سه‌رى دركهو مێكوته ده‌كات له‌سه‌ره‌تاى سه‌رهه‌ڵدانى كه دووچارى ده‌بیته‌وه .
*میوه‌یه‌كى ریشاڵییه بۆیه به‌شدارى كه‌م كردنه‌وه‌ى كێشى له‌ش ده‌دات .
٨_هه‌نجیر له‌گه‌ڵ هه‌نگویندا تێكه‌ڵ بكه چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى گه‌روو ده‌كات .
٩_بۆ ماوه‌ى مانگێك ڕۆژانه سێ ده‌نك هه‌نجیر له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك هه‌نگوین تێكه‌ڵ بكه و بیخۆ چاره‌سه‌رى قه‌بزى ده‌كات .
١٠_پێست شێ‌دار ده‌كات ، چونكه ده‌وڵه‌مه‌نده به ڤیتامین (ئه‌ى) و (بى) و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم .
١١_ئه‌گه‌ر ڕاسته‌خۆ هه‌نجیر له‌سه‌ر پێست دابنرێت دژایه‌تى زیبكه ده‌كات و چاره‌سه‌رى هه‌وكردنى پێست ده‌كات.
*١٢_ڕێگرى ده‌كات له ڕووتانه‌وه‌ى قژ و هه‌ڵوه‌رینى .
*زهیتهكهى بدرێت له قژ ئه‌وا قژ زۆر جوان ده‌وه‌ستێنێت و نایه‌ڵێت پێستى سه‌ر ووشك ببێته‌وه .
١٣_دژى تاڵى سپى قژه ، چونكه مادده‌ى میلانى له قژدا به‌هێز ده‌كات كه ئه‌و مادده‌یه به‌رپرسه له ڕه‌نگى قژه‌كه‌ت .