دوای بڵاو بوونه‌وه‌ی هه‌واڵی كۆچی دوایی كه‌سێك به ڤایرۆسی هانتا له وڵاتی چین، چه‌ندین پرسیاری به‌دوای خۆیدا هێنا كه له‌رێگه‌ی جرجه‌وه سه‌ری هه‌ڵداوه دواتر له‌رێگه‌ی خوراك و پاشماوه و یاریكردن له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵاندا بۆ مرۆڤ گواستراوه‌ته‌وه.
به‌گوێری گۆڤاری NEWSWEEKی ئه‌مریكی ڤایرۆسی هانتا لهجرجهوه سه‌ری هه‌ڵداوه كه‌له‌رێگه‌ی گازلێگرتن یا له‌رێگه‌ی هه‌واوه به‌یاری كردن له‌گه‌ڵیدا یا به‌ركه‌وتن بهپاشماوه یا پیسایی ئه‌و گیانه‌وه‌ره بۆ مرۆڤ گواستراوه‌ته‌وه.
له‌كوێ تووشبوون به‌ڤایرۆسی هانتا روویداوه
به‌په‌ێی راگه‌یه‌نراوی ده‌سته‌ی ته‌ندروستی گشتی چین، تووشبوون به‌ڤایرۆسی هانتا له ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی دانیشتوان روویداوه وه‌ك دارستان، كێڵگه كه جرجه‌كان له‌و ناوچانه هه‌بن.
نیشانه‌كانی ڤایرۆسی هانتا
به‌كورتی نیشانه‌كانی ڤایرۆسی هانتا بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه:
+ هه‌وكردنی جومگه‌كان به‌شێوه‌ی كوژه‌ر.
+ ماندوویه‌تی وبێهێزی.
+ ئازاری ماسولكه‌كان به‌تایبه‌ت ماسولكه‌كانی ران وپشت و باڵه‌كان كه‌متر ماسولكه‌ی شان ده‌گرێته‌وه.
+ هه‌ستكردن بهسهرگێژخواردن و ژانه‌سه‌ر.
+ رشانه‌وه و سكچوون، ئازاری گه‌ده.
+ دوای قۆناغی یه‌كه‌م له ٤ تا ١٠ رۆژ ده‌كرێ كه‌سه‌كه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی و ژانهسنگ و پڕبوونی سییه‌كانی له‌شله‌مه‌نی ببێت.
لهدۆخهكانی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه به‌خێرایی نیشانهنكانی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، كه سه‌ره‌تا ئه‌مانه ده‌گرێته‌وه ژانی پشت و گه‌ده و سه‌رئێشه و رشانه و به‌رزبوونه‌وه‌ی تا و تێكچوونی بینینی، رووخساری سوورده‌بێته‌وه یاخود هه‌وكردن له‌رووخساریدا ده‌رده‌كه‌وێت.
ده‌كرێ دوای ئه‌وه دابه‌زینی ئاستی فشاری خوێن و سكته‌ی توند و تێكچوونی ملوله‌كانی خوێن و شكستی توندی گورچیله‌كان رووبده‌ن.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی دڵخۆشییه ئه‌م ڤایرۆسه له‌مرۆڤه‌وه ناگوازرێته‌وه بۆ مرۆڤ.
تۆماركردنی كۆچی دوایی ئه‌و پیاوه دوای ئه‌وه دێت كه له‌وڵاتی چین ڤایرۆسی كۆڤید ١٩ ناسراو به كۆرۆنا بڵاوبوویه‌وه كه بڕوا وایه لهشهمشهمهكوێرهوه بۆ مرۆڤ گواستراوه‌ته‌وه كه له‌ئێستادا كۆرۆنا له‌هه‌موو كیشوه‌ره‌كان تۆماركراون جگه له جه‌مسه‌ری باشووری زه‌وی.