hawsergiri

هۆشدارى له‌باره‌ى ئه‌م جۆره‌ هاوسه‌رگیرییه‌ ده‌درێت..مه‌ترسیداره‌

له‌ كۆنه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌ هاوسه‌رگیری له‌ نێوان دوو خزمی نزیك و به‌ تایبه‌ت دوو ئامۆزا  ده‌بێته‌هۆی كێشه‌ی ته‌ندروستی و  مه‌ترسی تووشبوون به‌ نه‌خۆشیه‌ مه‌ترسیداره‌كان و له‌وانه‌ نه‌خۆشیه‌ بۆماوه‌ییه‌كان، كرۆمۆسۆم و كه‌مئه‌ندامی كۆرپه‌له‌.

له‌ ئێستادا پسپۆڕانی ته‌ندروستی ده‌ڵێن: هه‌رچه‌ند له‌ سه‌رجه‌م جۆره‌كانی هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ خزم و كه‌سدا مه‌ترسی و ئه‌گه‌ری تووشبوونی كۆرپه‌له‌ به‌ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار زۆره‌، به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی بیركردنه‌وه‌ی گشتی كه‌ پێیانوایه‌ له‌ هاوسه‌رگیری نێوان دوو ئامۆزادا ئه‌گه‌ری تووشبوون كۆرپه‌له‌ به‌ نه‌خۆشی و كه‌م ئه‌ندامی زۆره‌، ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ له‌ناو دوو پورزادا (دایكی دوو هاوسه‌ركه‌ خوشك بن)چه‌ندین به‌رامبه‌ره‌.

ئه‌و پسپۆڕانه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كه‌ن: ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌ناو دوو بنه‌ماڵه‌كه‌دا هیچ نه‌خۆشییه‌ك نه‌بێت، ئه‌گه‌ری تووشبوونی كۆرپه‌له‌ به‌ نه‌خۆشی مه‌ترسیدار و بۆماوه‌یی  زۆره‌، بۆیه‌ پێویسته‌ پێش هاوسه‌رگیری هاوسه‌ره‌كان سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن و رێنمایی و رێكاری پێویست بگرنه‌به‌ر.

سه‌رچاوه‌: دوارۆژ

دواترین بابه‌ت:

SHOPPING CART

close