عیراق نووسراوێک ئاڕاستەی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات، بۆئەوەی ھەرچوار دەروازەی(کێلێ، سەیرانبەن، تەوێڵەو پشتە) بکرێن بەنێودەوڵەتی، بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانیش رایدەگەیەنێت:ئەگەر ئەو چوار دەروازەیە بکرێن بەنێودەوڵەتی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازگانی دوو ھێندە زیاد دەکات و ھەزاران ھەلی کاریش بۆ ھاووڵاتیان دەرەخسێت.

بەنێودەوڵەتی قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازگانی دوو ھێندە زیاد دەکات و ھەزاران ھەلی کاریش بۆ ھاووڵاتیان دەرەخسێت.

عەمید سالار عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری پاسپۆرتی سلێمانی رایگەیاند: رۆژی ٥ی١٢ی٢٠١٨، وەفدێکی باڵای حکومەتی ناوەندی سەردانی مەرزی پشتەیان کرد، کە لەماوەی ئەو سێ مانگەی بۆی دانراوە سەرجەم ئامادەکارییەکانی بۆکراوەو مەرزەکەش لەسەرتەکەوە گواستراوەتەوە بۆ خاڵی سەرسنور.

ئه‌و به‌رپرسه‌ی پاسپۆرتی سلێمانی به‌ تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی گوتووه‌:”وەفدەکە خۆشحاڵی خۆیان دەبڕی کە ئامادەکارییەکان بەباشی بەڕێوەچوون، پێداویستییەکان و تەواوی فەرمانگەکان لەمەرزەکەدا ھەیە، دوای گەڕانەوەیان بۆ بەغدا، راپۆرتێک بۆ سەرۆک وەزیران بەرزدەکەنەوە بۆئەوەی بڕیاری کۆتایی لەسەر بدات”.

راشیگەیاند: لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عیراقەوە نووسراو بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران کراوە، بۆئەوەی رەزامەندی دەرببرێت کە ھەر دەروازەی(کێلێ، سەیرانبەن، تەوێڵەو پشتە) بکرێن بەنێودەوڵەتی.

ئاماژەی بەوەشکرد،”لەئێستا رۆژانە زیاتر لە (١٠٠٠)ئۆتۆمبێل لەھەر چوار دەروازەکە ئاڵوگۆڕی بارزگانی دەکەن، ئەگەر ئێران رەمەندبێت لەسەر بەنێودەوڵەتی کردنی ئەو چوار مەرزە، ئەوکاتە قەرەبارەکە بۆ دوو ھێندە زیادە دەکات و ھەرزان ھەلی کاریش بۆ ھاووڵاتیان دەرەخسێت”.

…..

ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ راسته‌وخۆ كاڵا و بابه‌ته‌كانمان بگاته‌ مۆبایله‌كانتان بفه‌رموون ببنه‌ ئه‌ندامی كه‌ناڵه‌كه‌مان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تێلیگرام كرته‌ لێره‌ بكه‌ن.