پسپۆڕانی خۆراك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه به‌رده‌وام بۆ ماوه‌ی 20 چركه ده‌ست به ئاو و سابوون بشۆردرێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌نجامدانی چالاكی و كاری ناوماڵ به‌رگری له‌ش به‌هێز ده‌كات، پسپۆڕێكی خۆراك له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری “میرۆر ئۆنلاین” باس له‌وه ده‌كات یه‌كه‌م ڕێگا بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش نوستنه به بڕی پێویست بۆ ماوه‌ی 7-8 كاتژمێر و خوێندنه‌وه‌ی كتێب و یۆگا و گه‌رماوكردن به ئاوی گه‌رم یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا”
ئه‌م پسپۆڕه‌ی خۆراك ده‌شڵێت” %70 ی خانه‌كانی به‌رگری له‌ش له‌ناو گه‌ده‌دایه و ڕۆڵی گرنگ ده‌بینن له به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش له‌به‌ر ئه‌وه خواردنی خۆراكی ته‌ندروست له‌م ماوه‌یه‌دا زۆر گرنگ و پێویسته بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش و باشتر وایه له‌م ماوه‌یه‌دا شۆربای گه‌رم و سه‌وزه وه‌رزیه ڕه‌نگاو ڕه‌نگه‌كان سیر و پیاز زۆر بخورێت و هاوكات ئه‌ڤۆگادۆ و ماست و شاتوو و پاقله‌مه‌نیه‌كان و قارچك له باشترین خۆراكه‌كانه بۆ به‌هێزكردنی به‌رگری له‌ش”
سه‌رچاوه: ڕاچڵهكین