بۆئەوەی توشی جەڵتەی مێشك نەبیت واز لەم خاوانە بهێنە

جەڵتەی مێشك هۆكارێكی سەرەكی مردنە، لە كۆی چوار كەس لە تەمەنی سەرو 25 ساڵی یەكێكیان توشی جەڵتەی مێشك دەبێت و رۆژانە چەندین كەس بەهۆیەوە دەمرێت، چەندین هۆكاری هەیە، دەكرێت لە رێگەی گۆڕینی شێوازی ژیانتەوە مەترسییەكانی كەمبكەیتەوە.

لە رێگەی وازهێنان لەم چوار خووە دەتوانیت مەترسییەكانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک بە رێژەیەكی زۆر كەمبكەیتەوە.

1. خواردنی ناتەندروست

واز لە خواردنی ناتەندروست بهێنە، بایەخدان بە خواردنی تەندروست و دەوڵەمەندە بە ماددەی خۆراكی سودبەخش بە رێژەی %50 رێژەی توشبون كەمدەكاتەوە، واز لە خواردنی شەكر، خوێ و چەوری بهێنە.

2. تەمەڵی

كەمی جوڵەی جەستە و ناچالاكی هۆكارە بۆ توشبون بە جەڵتە، چونكە چەورییەكی زۆر لە جەستەدا كۆدەكاتەوە، ماسولكەكان لاواز دەكات، سیستمی بەرگری لەش لاواز دەكات.

3. جگەرەكێشان

جگەرە 7 هەزار ماددەی ژەهراوی تێدایە كە كاریگەری نەرێنی لەسەر سییەكان دروستدەكات، خانەكانی جەستە تێكدەشكێنێت و هۆكارە بۆ توشبون بە جەڵتە.

4. پشتگوێخستنی تەندروستی

بەرزی پەستانی خوێن و كۆلیسترۆڵ لەگەڵ شەكرەی خوێن مەترسین بۆ تەندروستی، پێویستە لە تەمەنێكی كەمەوە ئاگاداریان بیت و خۆت بپارێزیت.

بەسووپاسەوە لەخەندانەوە وەگیراوە.