باشترینە بۆ پیاوان… ھەفتانە بیخۆن

زۆربەی پیاوان پەنا دەبەنە بەر مادە بەھێزکەرە سێکسییەکان بەتایبەت ڤیاگرا بەبێ ئەوەی بزانن کەزۆر بەکارھێنانی چ کاریگەرییەکی ھەیە لەسەر تەندروستی گشتی، لێرەدا وێبسایتی Good Food جێگرەوەیەکی سروشتی دەخاتەروو.

توێژینەوەکە دەریخستوە کەزیاتر لە ٦٠٠ پیاو لەجیھاندا گرفتی لاوازی سێکسییان نیە چونکە بەردەوامن لەسەر خواردنی ٩ کەوچک زەیتی زەیتون بەشێوەیەکی ھەفتانە بەوپێیەی توانای ھەیە بۆ کشاندنی خوێنبەرەکانی دڵ و باشترکردنی سوڕی خوێن و زیادبونی دەرچونی خوێنی پڕ ئۆکسجین بۆ ئەندامی نێرینە کەئەمەش خواستی سێکسی زیاتر دەکات و دەیپارێزێت لەچەندین نەخۆشی درێژخایەنی وەک شەکرە و بەرزی فشاری خوێن.

توێژینەوەکە دەریخستوە کەکاریگەری زەیتی زەیتون درێژخایەنە بەبەراورد بەڤیاگرا کەرێژەیەک مادەی سڕکەری تێدایە و دوای ٤ بۆ ٦ سەعات کاریگەرییەکەی نامێنێت و کاریگەری لاوەکی جێدەھێڵێت وەک گرفتی لێدانی دڵ و بەرزی فشاری خوێن.

سه‌رچاوه‌: تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی

بڵاوی بكه‌ره‌وه‌ له‌:

سه‌به‌ته‌ی كڕین

close