چەپکێک گوڵ – شیعری کلاسیکی کوردی فەرهەنگ قەرەنی


لێکۆڵینەوەی ئەدەبی

شیعری کلاسیکی

3.500 د.ع

چەپکێک گوڵ لەباخی شیعری کلاسیکی کوردی

کتێبێکەلەدووتۆی(١٤٥)لاپەڕ(ناوەندی سارا) لەسلێمانی چاپ و بڵاوی کردۆتەوە بەتیراژی(٥٠٠)دانە، چاپی یەکەم/٢٠٢٠، نووسەر:فەرهەنگ قەرەنی.

کتێبەکەلەپێشەکی و حەوت بەش پێکهاتووەبەم شێوەیەی خوارەوە.

بەشی یەکەم:قوڵبوونەوەلەشیعر.

کەتیایدا چەند پێناسە و تێڕوانین و بیروڕای کەڵەنووسەران لەبارەی شیعرەوەخراوەتەڕوو،

لەگەڵ ڕەگەزە بنچینەییەکانی شیعر.

بەشی دووەم:ئایا شیعر و هۆنراوە و هەڵبەست جیاوازن.

کەتیایدا چەند سەرنجێک خڕاوەتە ڕوو.

بەشی سێییەم:ئەو(مانی)یەی ناو شیعری کلاسیکی کوردی کێیە؟

لەم بەشەدانموونەی شیعری(٢٥)شاعیری کورد هێنراوەتەوە کەباس لە(مانی)دەکات و کورتەیەک لەژیاننامەی ئەو وێنەکێشە خراوەتەڕوو.

بەشی چوارەم:ئاین لەچەمکەوە تا واقیع لەشیعری کلاسیکی کوردی.

لەم بەشەدا نموونەی شیعری(١١)شاعیر

هێنراوەتەوە لەبارەی ئاین لەچەمکەوە بۆ واقیع.

بەشی پێنجەم:چەمکی(لولاک) لەشیعری کلاسیکی کوردی چۆن مامەڵەی لەگەڵ کراوە.

لەم بەشەدا ڕەنگدانەوەو مامەڵەی چەمکی (لولاک) لەشیعری کلاسیکی کوردیدا نموونەی (٣١) شاعیری بۆ هێنراوەتەوە.

بەشی شەشەم:خۆ بەنزمزانینی شاعیران.

لەم بەشدا زیاترلە(٤٠) نموونەی شیعری شاعیرانی کلاسیک هێنراوەتەوە لەبارەی خۆ بەنزم زانین لەئاست دڵدار و خۆشەویستەکانیان جا خۆشەویستی حەقیقی بێ یان مەجازی .

بەشی حەوتەم:مامەڵەی شاعیرانی کلاسیکی کوردی لەگەڵ نەفس.

لەم بەشەدا پێناسە و جۆرەکانی نەفس خراوەتە ڕوو پاشان نموونەی شیعری (٤٣)شاعیری کلاسیکی بۆ هێنراوەتەوە .

نووسەر بۆ نووسین و ئامادەکردنی ئەم کتێبە سوودی لە(٥٨)سەرچاوەی وەک کتێب ، دیوانی شاعیرانی کلاسیک، ماڵپەڕەکان وەرگرتووە کەلەکۆتایی کتێبەکەدا دانراون.

لەکۆتاییدا دەستخۆشیم بۆ کاکی نووسەر (فەرهەنگ قەرەنی) هەیە و بەهیوای بەرهەمی جوانتر و باشتر بچنێ لەباخی شیعری کلاسیکی کوردی.

خۆشی و چێژی خوێندنەوەی ئەم کتێبە ئەوەبوو وام دەزانی خۆم نووسیوومە.❤

✍کاروان حەسەن سلێمان

                                         ٢٠٢٠/٨/٢٤

كۆد: 5S4M4 به‌ش: نیشانه‌كردن: , ,

زانیارییه‌كانی فرۆشیار

  • ناوی فرۆشگا: mamalle
  • فرۆشیار: mamalle
  • ناونیشان: salm st
    sulaymaniyah
    sulaymaniyah
    46001
  • تائێستا ڕای كڕیاران نییه‌!