لێرەدا 12 گرنگترین سوودەكانی گەڵای درەختی مۆرینگا دەخەینەڕوو:
یەكەم: سیستەمی بەرگری لەش بەهێز دەكات، بەهۆی بوونی ڤیتامین C لە گەڵای مۆرینگا دا، یارمەتیدەرێكی بەهێز دەبێ بۆ سیستەمی بەرگری و ڕێگە لە زۆر نەخۆشی دەگرێت وەكو هەوكردن و حاڵەتەكانی تر.
دووەم: ئاستی كۆلیسترۆڵ ڕێك دەخات، خواردنی گەڵای مۆرینگا دەبێتە هۆی ڕێكخستنی ئاستی كۆلیسترۆڵ لە خوێندا، بەمەیش لە مەترسیی نەخۆشییەكانی دڵ بەگشتی و جەڵتەی دڵ بە تایبەتی دوور دەبن.
سێیەم:گرفتی هەرس كردن چارەسەر دەكات، بەهۆی بوونی بڕێكی زۆر ڕیشاڵەوە یارمەتی هەرسكردن دەدات و ڕێگە لە پێشهاتەكانی كرداری هەرس كردن دەگرێت.
چوارەم:شەكری خوێن رێك دەخات، بەهۆی بوونی بڕێكی دیاریكراو لە مادەی زینك، شەكری خوێن و دەردانی ئەنسۆلین لە جەستە رێك دەخات، ئەمەیش یارمەتیدەر دەبێ لە چارەسەركردنی نەخۆشی شەكرە و دووركەوتنەوە لە تووشبوونی.
پێنجەم: ددان و تەندروستی ئێسك بەهێز دەكات، بوونی بڕێكی زۆر لە كالیسیۆم، زینك،كانزا جیاوازەكانی تر لە پێكهاتەی گەڵای مۆرینگا، یارمەتیدەر دەبێ تا ئێسك و ددانەكان بە بەهێزیی و پتەوی بمێننەوە.
شەشەم: فشاری خوێن ڕێك دەخات، چای مۆرینگا فشاری خوێن و ئۆكسجینی كۆلیسترۆڵ كەم دەكاتەوە لە خوێنبەرەكان، بەم جۆرە مەترسییەكان لەسەر دڵ و بۆڕییەكانی خوێن كەم دەكاتەوە.
حەوتەم: زەیتی مۆرینگا، ڕێژەیەكی زۆری دژە ئۆكسید و ڤیتامین Aی تێدایە، ئەمانەیش زۆر پێویست بۆ پاراستنی پێست و مانەوەی بە تەندروستی و ڕێگر دەبێ لە تووشبوون بە نەخۆشییەكانی پێست.
هەشتەم:تایبەتمەندی دژە هەوكردنی هەیە بەمەش یارمەتی كەم كردنەوەی ئازاری لەش دەدات و هەوكردن كەم دەكاتەوە.
نۆیەم: گەڵای مۆرینگا هەستی بینین باشتر دەكات، بەهۆی بوونی ڤیتامین A بەرگری بەهێز دەكات و چاو دەپارێزێ و ڕێگە بە تووشبوونی بە نەخۆشییە جۆراوجۆرەكانی چاو نادات.
دەیەم: یارمەتی دابەزاندنی كێشی لەش دەكات، چونكە توانای توانەوەی چەوری لەشی هەیە و كرداری هەرسكردن خێرا و تەندروست دەكات.
یازدەهەم: یارمەتی گەشەكردنی قژ دەدات و رێگە لە هەڵوەرین دەگرێت ئەویش بە لێكخشاندنی گەڵاكانی مۆرینگا بە پێستی سەردا تا كۆنیلەكانی پێستی سەر چالاك دەكات و یارمەتی گەشەی خێرایی قژ دەدات.
دوازدەهەم: لە نوێترین توێژینەوەكان دەركەوتووە، گەڵای درەختی مۆرینگا پێكهاتە و تایبەتمەندی زۆر بەهێزی تێدایە بۆ ڕیشەكێشكردنی نەخۆشی شێرپەنجە.
تا ئێستا هیچ سەرنجێک نییە.