, ,

سپایرۆلینا Spirulina 

DXN
Availability:

22 له‌كۆگا


  • به‌رگری جه‌سته‌ به‌هێز ده‌كات
  • بۆ قۆڵۆن چاره‌سه‌ری نموونه‌ییه‌
  • ده‌ركه‌ری ژه‌هره‌ له‌جه‌سته‌

This product is currently out of stock and unavailable.

Spirulina
سپایرۆلینا یەکێکە لە قەوزە سەوزەکان کە لە لایەن زانای فەرەنسی کلمنت لە ساڵی 1962 زاینی دۆزرایەوە . بە بەرچاوگرتنی نرخی خۆراکی ئەم قەوزەیە ، نازناوی خۆراکی نمونەیی پێدراوە . ئەم نازناوەش دوای پشکنینی رێژەی پێکھاتەکان لەلایەن رێکخراوی تەندرووستی جیھانی (WHO) وە رێکخراوی خۆراک و کشتووکالی جیھانی (FAO) پێ بەخشرا . ئەم قەوزە سەوزە دەولەمەندە بە پرۆتین ، بێتا کارۆتین ، کلۆرۆفیل ، دژە ئۆکسێنەکان ، کانزاکان ، وە کۆمەلێک ڤیتامین و مادەی خۆراکی پێویست کە بەسوودە بۆ تەندرووستی .
سوودەکانی سپایرۆلینا بریتین لە :
1. بەھێزکردنی سیستەمی بەرگری لەش : سەڵمیندراوە کە قەوزەی سپایرۆلینا یارمەتیدەرێکی باشە بۆ بەھێز کردنی سیستەمی بەرگری لەش ، بەھۆی یارمەتی دان لە رێکخستنی خانەکانی بەرگری
2. دابەزاندنی ڕێژەی کۆلسترۆڵ: قەوزەی سپایرۆلینا دەولەمەندە بە ترشی وای.لینۆکیک کە یەکێکە لە ترشە چەورەکان کە یارمەتی دەرێکی باشە لە کەمکەردنەوەی ڕێژەی کۆلسترۆڵ ، وە مەترسی پەستانی خوێن کەم دەکات وە ھەروەھا دەولەمەندە بە ئۆمێگا 3 و 6 .
3. دژە شێرپەنجە : پێکھاتووە لە چوار مادەی سروشتی کە کلۆرۆفیل و بێتاکارۆتین ، زاسۆفیل ،فایانینن ، پێکھاتەی کلۆرۆفیل بە پاککەرەوەی سرووشتی ناسراوە .
4. بە پێکھاتەیێکی چالاکی پاککەرەوە و فرێدانی ژەھر دادەنرێت
5. ڕێگری دەکات لە ھێرشی دڵ : بەھۆی بوونی ترشی (لینۆلیک گاما) وە کار کردن لەسەر چالاککردنی سووری خوێن .
1. داگرتنی کێشی لەش : کاتژمێرێک بەر لە ژەمی خواردن بخورێت ھەستی برسێتی کەم دەکات و ھەستی تێربوون زیاد دەکات .
2. بۆ تووشبووانی ئەنیما (کەم خوێنی) : بەھۆی بوونی مادە خۆراکیەکان بەتایبەت بوونی ئاسن .
3. بۆ گەشەسەندن (منداڵ ، ھەرزەکار ) : بەھۆی دەولەمەندی لە پرۆتین و ڤیتامین (B) و کالیسیۆم و مەگنیزیۆم یارمەتی دەرێکی باشە بۆ گەشەی مرۆڤ.
4. بۆ ژنانی دووگیان : گەشەپێدانی مێشک و پر کردنەوەی بۆشاییە خۆراکیەکانی منداڵی ناو سک ، ھەروەھا پر کردنەوی بۆشاییە خۆراکیەکانی دایک .
5. بۆ کەسانی بەساڵاچوو
6. بۆ وەرزشوانان : بەھۆی دەولەمەندی بە ڤیتامین بی 1 و 2 و 3 و 5و6و9، کالیسیۆم ، ئاسن ، کارۆتین ، وە کۆمەلێک کانزا و پێکھاتەی دیکە ، زۆر سوودمەندە بۆ کەسانی وەرزشوان .
7. بۆ تووشبووان بە نەخۆشیەکانی خوێنی بۆماوەیی.
8. بۆ ئەو کەسانەی کە ھاوسەرگیری لە نێو خزم دا دەکەن : چونکە رێگری دەکات لە دروستبوونی جیناتی خراپ لە ھێلکەی ئافرەت .

Based on 0 reviews

0.0 overall
0
0
0
0
0

Be the first to review “سپایرۆلینا Spirulina ”

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

There are no reviews yet.

زانیارییه‌كانی فرۆشیار

  • ناوی فرۆشگا: mamalle
  • فرۆشیار: edris
  • ناونیشان: چراخان
    sulaymaniyah
    kurdistan
    46001
  • تائێستا ڕای كڕیاران نییه‌!

SHOPPING CART

close