نه‌نوستن به بڕی پێویست زیان به خانه و شانه‌كانی مێشك ده‌گه‌یه‌نێت و له باوترین ئه‌و كێشانه‌ی كه‌مخه‌وی له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ دروستی ده‌كات ئه‌مانه‌یه:
1-له‌ده‌ستدانی توانای یاده‌وه‌ری:
كه‌مخه‌وی ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای مێشك و بیركه‌وتنه‌وه و نه‌توانینی بڕیاردان و زۆر كات نه‌نوستن بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مه‌ترسی توشبوون به زه‌هایمه‌ر زیاد ده‌كات.
2-په‌ستانی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه:
بۆ ئه‌وه‌ی توشی كێشه و به‌رز و نزمی په‌ستانی خوێن نه‌بیت ئه‌وه به بڕی پێویست بخه‌وه.
3-خه‌مۆكی :
مه‌ترسی توشبوون به خه‌مۆكی 5 هێنده زیاتره له‌ناو ئه‌و كه‌سانه‌ی وه‌ك پێویست ناخه‌ون.
4-سیستمی به‌رگری له‌ش داده‌به‌زێت:
به‌هۆی سست بوونی به‌رگری له‌شه‌وه مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی زیاد ده‌كات.
5-زیان به ئێسكه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت:
توێژه‌ره‌وه‌كان ئاشكرایان كردوه كه‌مخه‌وی زیان به ئێسكه‌كان ده‌گه‌یه‌نێت و لاوازی ده‌كات.
سه‌رچاوه: راچه‌ڵه‌كین