دەڵێن كەسێك خۆر بردویەتی، چارەسەری چیە؟

خۆربردن، یەکێکە لەکێشە ترسناکەکانی وەرزی ھاوین، ئەگەر کەسێک تووشی خۆربردن بوو پێویستە کۆمەلێک چارەسەری سەرەتایی بۆ بکرێت.

بەپێی ئەو ڕێنماییانەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردونەتەوە، پێویستە ئەو کەسەی خۆر بردویەتی چەند شارەسەرێکی بۆ بکرێت:

١- پێویستە کەسی تووشبوو ببرێتە شوێنێک، کە فێنک بێت و ھەوا لێی بدات.

٢- دانانی سەھۆڵ بۆ سەر ناوچەوان و ژێر باڵ و لامل و پشت، چونکە دەمارەکانی ئەو شوێنانە نزیکن لەپێستەوە وادەکات پلەی گەرمی لەش زووتر دابەزێت.

٣- بەکارھێنانی ئاوی سارد بۆ دابەزاندنی پلەی گەرمی لەش.

٤- ئەو پۆشاکانەی کەپێویست نین لا ببرێن یاخود کەسەکە جلی لێ کەم بکرێتەوە.

٥- وابکە کەسی توش بوو شلەمەنی زۆرتر بخواتەوە.

خەڵک- تەندروستی

بۆ سه‌ردانی به‌شی ئۆنلاینمان تكایه‌ بفه‌رموون سه‌ردانی ئه‌و به‌سته‌ره‌ بكه‌ن:

https://mamalle.com/ads/online/

SHOPPING CART

close