هاتنی نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە. بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، شەپۆلێكی بەفر و بارانبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، رایگەیاند “نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى چوارشەممە 25-12-2019 کاریگەرییەکەى بۆ سەر ناوچەکەمان درێژدەبێتەوە و لە دواىنیوەڕۆوە سەرەتا لە ناوچە شاخاوییەکانى پارێزگاى دهۆک بارانبارین دەستپێدەکات و پاشان لە شەودا لە زۆربەى ناوچەکان باران دەبارێت”.
ئەژی چەتۆ، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند “رۆژى پێنجشەممە تەواوى ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەریی ئەم شەپۆلە بارانبارینەوە. ئاستى بارانبارینیش مامناوەند دەبێت”.
ساڵانە لەم وەرزەدا پلەی گەرما نزمدەبێتەوە و بەو هۆیەشەوە شەپۆلەکانی باران و بەفربارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن. ئەژی چەتۆ ئاماژەی بەوە کرد “رۆژى هەینى بارانبارینەکە بەردەوامیى دەبێت و پلەکانى گەرما روو لە نزمبوونەوە دەکەن.
هەندێک جار خێرایى با زیاددەکات و بەفریش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەبارێت. بەپێی پێشبینییەکان کاریگەریی ئەم شەپۆلە رۆژى شەممە کۆتاییدێت”.
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئەوەی خستەڕوو “بەپێی پێشبینییەکان سبەی، چوارشەممە 25-12-2019، لە سنووری پارێزگای هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 17 پلە و نزمترین 6 پلە دەبێت، لە سلێمانی 15 بە 3 پلە، لە دهۆک 13 بە 5 پلە و لە کەرکووک 18 پلە بە 5 پلەی سیلیزی دەبێت.
خێرایی بایش بەگشتی لەنێوان 5 – 15 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا دەبێت. مەودای بینین لەنێوان 9-10 کیلۆمەتردا دەبێت.
سهرچاوه: رووداو