تەنیا بەم پێکهاتەیە لە یەك هەفتەدا كێشت دابەزێنە

نزیك بە 70 ساڵ لەمەوبەر بۆ یەكەمجار دەركەوت سركەی سێو كاریگەری لەسەر دابەزاندنی كێش هەیە، سركەی سێو لە رێی كەمكردنەوەی حەز بۆ خواردن و سووتاندنی چەوری قەڵەوی ناهێلێت و  كێش كەمدەكاتەوە. 

سركەی سێو هەروەها كۆئەندامی  هەرس و ریخۆڵەكان بەهێزدەكات، بەڵام بە هۆی ئەوەی تام و بۆنەكەی خۆش نییە، باشتر وایە لەگەڵ ئاودا تێكەڵبكرێت. 

بۆ دابەزاندنی كیش وسووتانی چەوری، نیو كاتژمێر پێش هەر  ژەمە خواردنێك  یەك بۆ دوو كەوچكی بچووكی چا سركەی سێو بخۆنەوە، ئەگەر حەزتان لە تام و بۆنەكەی نییە، لەگەڵ پەرداخێكی گەورەی ئاو تێكەڵی بكەن و بیخۆنەوە، تەنانەت دەتوانن لەگەڵ هەنگوینیشدا تێكەڵی بكەن.

هەروەها ئەگەر  دەتانەوێت رێژەیەكی زۆرتر و  خێراتر كێش كەم بكەن، هەموو رۆژێك بەیانیان پێش خواردنی ژەمی بەیانی سێ كەوچكی بچووك سركە لەگەڵ كەوچكێك ئاوی لیمۆ تێكەڵ بكەن و بیخۆنەوە. 

لەو ماوەیەدا هیچ جۆرە شەكرێك مەخۆن و هەوڵ بدەن رۆژانەش نیو بۆ یەك كاتژمێر وەرزش بكەن. 

بەكار هێنانی درێژخایەنی سركەی سێو زیان لەتەندروستی دەدات و دەبێتە هۆی بێ هێزی جەستە. 

سه‌رچاوه‌: دوارۆژ