keshdabazandn

نهێنی خۆ لاوازکردن دۆزرایەوە “رۆژانە تەنیا دوو کەوچکی لێ بخۆ”

لە ژیانی رۆژانەماندا زۆرکەس دەبینین کەبەدەست کێشی زیادەوە دەناڵێنن و نازانن بە چ شێوەیەک کۆتایی بەقەڵەوی و چەوری جەستەیان بهێنن. 

ئیما ریز پسپۆری خۆراکی ئەڵمانی رایگەیاند: تەنیا دوو کەوچک تۆوی کەتان لە رۆژێکدا بەسە بۆ ئەوەی کەسەکە هەست بە تێری بکات و جەستە پرۆتین و وزەی تەواو وەربگرێت، بەبێ ئەوەی زیانی بۆ جەستەی کەسەکە هەبێت. 

تۆوی کەتان وا لەجەستەی مرۆڤ دەکات پرۆسەی میتابۆلیزم خێرا بکات و گەدەو ریخۆڵە چالاک دەکات لە هەرس و هەڵمژینی خۆراک، لەگەڵ ئەوەشدا تۆوی کەتان پڕە پرۆتینکە جیاوازەکان و ترشە چەوری omega 3 لەگەڵ ڤیتامینەکانی B1 وB2 وB6  ئاسن. 

بۆیە ئیما ئامۆژگاریمان دەکات هەرکات کەهەست بەبرسێتی دەکەین کەوچکێک تۆوی کەتان بخۆین بەڵام لە رۆژێکدا نابێت لە 2 کەوچک زیاتربێت، یاخود گەر بەو جۆرە پێت نەخورا دەتوانیت تێکەڵی زەڵاتەیەکی بکەیت کە خۆت ئارەزووی دەکەیت بەو جۆرەبێت، بەمەش دوای کەمتر لە مانگێک هەست بە گۆکانکاری گەورە لە جەستەمان دەکەین، دەتوانین زیاتریش لەو ماوەیە بەردەوامبین لە خواردنی.  

سه‌رچاوه‌: دوارۆژ – ئامادەکردن: س،ن 

katan

SHOPPING CART

close