گەر تەمبەڵیت و تاقەتی وەرزشت نییە، بەم ڕێگایانە کێشت دابەزێنە

گەر تەمبەڵیت و تاقەتی وەرزشت نییە، بەم ڕێگایانە کێشت دابەزێنە و دڵنیابە کە کاریگەری دەبێت:

-هەوڵبدە کاتە بەتاڵەکانت بە پیاسەی ناو پارک و چالاکی جۆراوجۆر ئەنجام بدەیت کە جوڵەی تێدابێت، نەک دانیشتن و مانەوە لە کافتریا

-خواردنەکانی درووستی دەکەیت با توون بێت، جگە لەوەی زەنجەفیل و دارچینی زۆر بەکار بهێنە.

-ئاوی سارد بخۆرەوە، چونکە بەو جۆرە جەستەت کالۆری زیاتر دەسوتێنێت بۆ گەرمکردنەوەی جەستەت

-هەوڵبدە چاوت تێر بکەیت، چونکە زۆرجار ڕێژەی زیاتری خواردن دەخۆین بەهۆی برسێتی چاومانەوە.

-سێو بخۆ، هەم تێر دەبیت هەم کالۆری کەمە و قەڵەو نابیت.

-شیرین و نەستەلە بەتەواوەتی کەم بکەرەوە، بەڵام پێویست ناکات بەیەکجاری وازی لێبهێنیت چونکە تەحەمولی ناکەیت.

سەرچاوە: خێزان

سەبەتەی کڕین

close