بەھۆی خراپیی کوالێتیی بەنزین لە وڵاتی خۆمان، کەس نییە دەنگی لێدانی دیلکۆی لە ئۆتۆمبێلەکانی دەوروبەری نەبیستبێت، ئەم کردارە بە زمانە زانستییەکەی پێی دەوترێت (Knock) و بزانین لە چییەوە ڕوودەدات.
بەشێوەی ئاسایی ڤاڵڤ (وەلف) ـەکانی سەر سیلندەرەکان بەشێوەیەک تایم دراون، کاتێک تێکەڵەی ھەوا و بەنزین بکەنە ناو سلندەرەکانەوە بەھۆی لێدانی پریشکێکی کارەبایی کە لە پلاکەکانەوە دروستدەبێت، بسوتێت و پاڵ بە پستۆنەکانەوە بنێت بۆ جوڵە.
بەڵام کاتێک بەنزینێکی کوالێتی خراپ یان ئۆکتان نزم دەچێتە نێو سلندەرەکان، پێش ئەوەی پلاکەکان پریشکەکە بدەن لە تێکەڵەکە، تێکەڵەکە لە ژێر فشار و گەرمیی ناو سلندەرەکاندا گڕ دەگرێت و تەقینەوەیەکی نەویستراو دروستدەکات، ئەمەش فشارێکی نائاسایی لەسەر پستنەکان دروستدەکات و تەمەنیان کورت دەکات.
لەم بارانەدا دیلکۆ لێدەدات:
بەهۆی خراپی کوالێتی سوتەمەنی، واتە کەمی ئۆکتانە ژمارە کە وا لەبەنزین دەکات تووشی خۆ گڕدان (Self Ignition) دەبێت، واتە بەنزینەکە گڕ دەگرێت پێش لێدانی پلاک بەهۆی بەرزی پەستان و پلەی گەرمییەوە.
زۆرگەرمبوونی پلاک یان ڤاڵڤـ (وەلف) ــەکان کە دەبێتە هۆی گڕگرتنی بەنزین پێش لێدانی پلاک.
ھەندێکجار تایمەری لێدانی پلاکەکان تێکدەچێت و دەبێت ڕێکبخرێتەوە، ئەویش لای کەسی شارەزا دەکرێت.
سوود لە زانیاریی میکانیکی-Mechanical Knowledge وەرگیراوە – سهرچاوه: خهڵك
لهبهشی ئۆنلایندا كاڵاكان دهگهیهنینه بهردهم ماڵ و نووسینگهكانتان كرته لێره بكهن