تیمێك له‌زانایان كوتانێكى نوێیان دۆزیوه‌ته‌وه كه‌ساڵانه دوو جار وه‌رده‌گرێت له بری ده‌رمانه‌كانى دابه‌زاندنى كولیستروڵ یان ئه‌وه‌ى به ستاتینات ناسراوه‌و جیاوازییه‌كى زۆری له ژیانى ملیونه‌ها كه‌س درووست كردووه كه به‌هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ى كولیسترۆڵهوه ده‌ناڵێنن.
ئه‌و توێژینه‌وه‌یه زاناكانى كۆمپانیای مدیسینسی بریتانى كه كار له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشبردنى ده‌رمان ده‌كات ئه‌نجامیان داوه‌و ڕایده‌گه‌یه‌نن ئه‌و كووتانه ئاستى كولیسترۆڵی خراپی له‌خوێندا بۆ نیوه كه‌مكردووه‌ته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئه‌نجامێكى لاوه‌كى هه‌بێت و له‌و توێژینه‌وه‌یه‌دا 1600 كه‌س به‌شداریان كردووه‌و بۆ ماوه‌ى 18 مانگ چاودێری كراون.
كۆزێك رای پزیشكی گشتییه‌و ڕاوێژكاری نه‌خۆشییه‌كانى دڵه له ئیمبریاڵ كۆلیج له له‌نده‌نى پایته‌ختى بریتانیا و سهروكایهتى توێژینه‌وه‌كه‌ی كردووه.
كووتانهكه ساڵانه‌یه
به‌پێی وته‌ى پزیشكان نه‌خۆشه‌كان ده‌توانن حه‌بی ستاتین-ی ڕۆژانه بگۆڕنه‌وه به كووتانێكى ساڵانه كه ده‌بێته‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ى مه‌ترسی توشبوون به جه‌ڵده‌ى دڵ و مێشك.
گۆڕانكارییه‌كى به‌رچاو
له‌كاتى پێشكه‌شكردن و ئاشكراكردنى ئه‌نجامه‌كان له گۆنگره‌ى كۆمه‌ڵه‌ى ئه‌وروپی بۆ نه‌خۆشییه‌كانى دڵ، له پارسی پایته‌ختى فڕه‌نسا، كۆزێك رای وتى: “كووتانهكه گۆڕانكارییه‌كى به‌رچاوى له چاره‌سه‌ری كولیسترۆڵ دروستكردووه‌و كووتانهكه به ئاسانى وه‌رده‌گیرێت و ده‌بێته كلیلی چاره‌سه‌ر و له‌بری ئه‌وه‌ى ڕۆژانه چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن نه‌خۆشه‌كان له شێوه‌ى كووتان ساڵانه وه‌ریده‌گرن.
پێشبینى ده‌كرێت ئه‌و كووتانه له‌ماوه‌ى دوو ساڵى داهاتوودا بكه‌وێته بازاڕه‌كانه‌وه‌و توێژه‌ران ده‌خوازن ببێته‌هۆی باشتركردنى ژیانى نه‌خۆشه‌كان كه به‌ده‌ست بهزبوونهوهى ئاستى كولیسترۆڵهوه ده‌ناڵێنن و ده‌رمانه‌كانیان بیرده‌چێته‌وه‌و زۆربه‌ى كات كه له كاتى خۆیدا نایخۆن یان تووشی نیشانه‌ى لاوه‌كى ده‌بنه‌وه به‌هۆی ئه‌و چاره‌سه‌رانه‌وه.
پێشكه‌وتنى به‌رچاو و دیار
پرۆفیسۆر رای ڕاشیگه‌یاندووه یه‌كه‌م جار ئه‌و كووتانه له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری ستاتین-ی ڕۆژانه وه‌رده‌گیرێت و به‌مه‌ش ده‌بێته‌هۆی چاره‌سه‌ر بۆ 700 هه‌زار كه‌س له بریتانیا.
لای خۆشیه‌وه مارك تیمى سه‌رۆكى جێبه‌جێكاری كۆمپانیای مدیسینس ڕایگه‌یاند: ئێمه به‌جۆشین بۆ ئه‌و پێشكه‌وتنه‌ى به‌ده‌ستمان هێناوه له چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانى دڵ و خوێنبه‌ره‌كان.
ژێده‌ر : دوارۆژ – پێداچوونه‌وه: ئیحسانی مه‌لا فوئاد